نوچه نێت
له دواین دیمانه‌ى دا جۆزیه مۆرینیۆ ره‌خنه له‌میسى و رۆناڵدۆ ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو یاریزانه خراونه‌ته لیستى ئه‌و 100 كه‌سه‌ى كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جیهان هه‌یه.
مۆرینیۆ راهێنه‌رى یانه‌ى چێڵسى له دیمانه‌یه‌كى دا له‌گه‌ڵ ده‌یلى ته‌له‌گرافى به‌ریتانی سه‌رسامى خۆى له‌وه ده‌رده‌بڕێت چۆن ناوى كرستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنیل میسى خراونه‌ته ناو لیستى ئه‌و سه‌د كه‌سایه‌تیه‌ى جیهان كه گوایه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جیهان هه‌یه. مۆرینیۆ كه خۆشى وه‌رزشوانێكى به‌ناوبانگه ده‌ڵێ” ئه‌مه شتێكى هیچ و پۆوچه، ئێمه له تۆپى پێ گیانى مرۆڤه‌كان رزكار ناكه‌ین. له‌وانه‌یه كه‌سێك ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ى بدۆرێت خۆى له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى پێنج نهۆى خۆى هه‌ڵداته خواره‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كه‌سه كێشه‌ى دیكه‌شى هه‌یه. چۆن ده‌كرێت یاریزانێك و له‌گه‌ڵ زانا و پزیشكێك به‌راورد بكرێت. ئه‌مه ناكرێت”.
مۆرینیۆ ره‌خنه له رۆناڵدۆ و میسى ده‌گرێت
0
Share.