نوچه نێت
سێكسى ده‌م یه‌كێكه له‌و جۆره چالاكییانه‌ى سێكس كه ئێستا له دونیا به‌خێرایى گه‌شه ده‌كات و له‌زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكان ئه‌نجام ده‌درێت. بریتیه له‌وه‌ى ئه‌ندامى مێینه یان نێره به‌رده‌مى یه‌كێكى دیكه ده‌كه‌وێت جا چ مژین یان لێستنه‌وه بێت. ئه‌و جۆره سێكسه له رووى ته‌ندروستى و ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ره. ئێوه باس بكرێت لێره‌دا له‌رووى ته‌ندروستى و ده‌روونییه‌وه. له‌دیمانه‌یه‌كدا دكتۆر بایرۆ كه‌ڕه‌م كه پزیشكێكى لوبنانییه له‌بوارى ته‌ندروستى سێكسى و ده‌روونى له رۆژنامه‌ى “النهار” باس له‌و جۆره سێكس ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه راسته‌وخۆ سێكسى ده‌م زیانى نییه. به‌ڵام ده‌بێت هاوسه‌ره‌كان له‌كۆمه‌ڵێك خاڵ دڵنیابن كه ئه‌وانه‌ن:
1- هیچ كامێكیان ئیلتهابیان و نه‌خۆشى و حه‌ساسه‌یان له كۆئه‌ندامى زاوزێ نه‌بێت.
2- هیچ كامێكیان له‌ده‌میان برین و نه‌خۆشیان له‌پوك و ددان نه‌بێت.
دڵنیابوونه‌وه‌ش بۆ ئه‌مانه پزیشكى پسپۆرى ده‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چه‌ندین نه‌خۆشى هه‌یه له‌رێگاى سێكسى ده‌مه‌وه ده‌گوازرێته‌وه له‌وانه ئایدز و ئیلتهابى جگه‌ر.
به‌ڵام له‌رووى ده‌روونییه‌وه ده‌كرێت پرسیارى ئه‌وه بكرێت بۆچى كه‌سه‌كان په‌نا بۆ سێكسى ده‌م ده‌به‌ن. ده‌كرێت سێكسى به‌ئاسایى خۆى ئه‌نجام بدرێت؟ له‌وه‌ڵامدا زۆرێك له شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌وانه‌ى سێكسى ده‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن چه‌ند جۆره كه‌سێكن له‌وانه:
1- به‌لاسایى ئه‌م جۆره سێكسه ده‌كه‌ن
2- لاوازیان له‌سێكس هه‌یه به‌تایبه‌تى پیاوان. ئه‌گه‌ر كێشه‌یان له‌ره‌پبوون هه‌بێت په‌نا بۆ ئه‌و سێكسه ده‌به‌ن.
3- ئه‌وانه‌ى به‌دواى زێده‌چێژ ده‌گه‌ڕِێن و سنوورى بۆ ئاره‌زووه‌كانى خۆیان دانانێن.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ریده‌خات كه ئه‌نجامنه‌دانى سێكى ده‌م باشتره له‌وه‌ى ئه‌نجام بدرێت و نیگه‌رانى به‌دواوه بێت.
كێین ئه‌وانه‌ى سێكسى ده‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
0
Share.