نوچه نێت
پۆلیسى یابانى پیاوێكى ده‌ستگیر كردووه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه بووه. وه‌ك ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته باسى ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه سێكسى له‌گه‌ڵ 12 هه‌زار ئافره‌ت و كچ كردووه. ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ى بۆ فلیپینى كردووه.
ئه‌م پیاوه كاتێك ده‌ستگیركراوه كه كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردووه و خۆى به‌یه‌كێك له قوربانییه‌كانى ئه‌و پیاوه داناوه.
ئه‌و پیاوه وێنه‌ى 150 هه‌زار ئافره‌ت و كچى لایه كه له له‌ماوه‌ى 27ساڵ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ دروستكردوون. ئه‌م وێنانه‌شى وه‌ك یادگارى پاراستوه. ئه‌و پیاوه ناوى تاكاشیمایه و ته‌مه‌نى 64 ساڵه. وه‌ك قسه‌كانى بۆ پۆلیس كردووه ئه‌و پاره‌ى بۆ سێكسكردن به ژنان داوه و له‌هه‌ر ساڵێكدا 3 جار سه‌فه‌رى فلیپینى كردووه. ته‌مه‌نى ئه‌و ژنانه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ كردوون له‌نێوان 13 -70 ساڵ بوون.
پیاوێكى یابانى سێكسى له‌گه‌ڵ 12 هه‌زار ژن و كچ كردووه
0
Share.