نوچه نێت
جیسى ئیجان ئافره‌تێكى مه‌سیحیه. ئه‌و شووى كردووه و دایكى دوو منداڵه. ماوه‌یه‌كه حیجابى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته بناسێت كاتێك مرۆڤێكى جیاواز له‌كۆمه‌ڵگا هه‌ستى پێ ده‌كات.
هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌بیرۆكه‌كه‌ى ئیجان رازى بووه و دواتریش ئه‌و ئافره‌ته راوێشى به‌ژنێكى موسڵمان كردووه كه هاورێیه‌تى. پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكردووه ئایا حیجاب پۆشین له‌لایه‌ن كه‌سێكى غه‌یره موسڵمان ده‌بێته هۆى بێرێزى بۆ ئیسلام؟
خێزانه‌كه‌ى ئیجان به‌ر له 7 ساڵ له عه‌مانى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن ده‌ژیان. ئه‌وان له‌وێ له قوتابخانه‌یه‌كى ئیسلامى ده‌یانخوێن. بۆیه چه‌ندین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كچه موسڵمانه‌كان دروستكردووه. ئه‌و به‌چاكى فێرى ئه‌و هه‌سته بووه كه له كۆمه‌ڵگایه‌كى غه‌ریب مرۆڤ ده‌یبێ. له لێدوانه‌كانى بۆ ده‌زگا لۆكاڵییه‌كان وتویه‌تى ئه‌و ئاره‌زووى هه‌یه هه‌من ئه‌و هه‌سته بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو خه‌ڵكى خۆش بوێت به‌چاوپۆشین به جیاوازى ئایینیان.
نهێنى حیجابى ئه‌م ئافره‌ته مه‌سیحیه چییه؟
0
Share.