نوچه نێت
پرسیارى ئه‌وه‌مان نه‌كرد ئایا ژنان له سێكس ده‌ترسن یان نا؟ به‌ڵكو راسته‌وخۆ پرسیارمان له‌باره‌ى هۆكارى ترسى ژنان كرد له‌سێكسدا، چونكه دڵنیایین له‌وه‌ى زۆربه‌ى ژنان به‌تایبه‌تى له كۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى دا له‌سێكس ده‌ترسن. كاتێك ئێمه له‌نوچه نێت باس له په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كان ده‌كه‌ین زیاتر چه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى سێكسى نێوان ژن و مێرد ده‌كه‌ینه‌وه. به‌مه‌ش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێین ترسى سێكسى ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه نییه كه له‌دره‌وه‌ى زه‌واج ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، كه كۆمه‌ڵگا به‌ته‌واوى ره‌تى ده‌كاته‌وه. به‌ڵكو زۆرێك له‌ژنان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانى خۆشیان هه‌ست به ترسى سێكسى ده‌كه‌ن.
چه‌ندین هۆكار له‌پشت ترس له‌سێكس هه‌یه. یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به په‌روه‌رده‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى هه‌یه. كه ئه‌و په‌روه‌رده به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پێدانى زانیارى سێكسى فه‌رامۆش كردووه. هۆكارێكى دیكه په‌یوه‌ندى به‌ترسى ژن هه‌یه له ئه‌ندامى نێرینه كه ئازارى بۆ دروست ده‌كات. جۆرى سێیه‌میش جۆرێكه كه هه‌ندێك جار به نه‌خۆشى داده‌نرێت و به ئه‌ندرۆفۆبیا ناوده‌برێت واته ترس له پیاو. یان ترس له‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پیاوان. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه كاتێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌پیاوه‌كه هاوكارى ژنه‌كه‌ى بكات له ره‌واندنه‌وه‌ى ترس و پێدانى متمانه‌یى و سۆز به ژنه‌كه‌ى.
بۆچى ژنان له‌سێكس ده‌ترسن؟
0
Share.