ڕێگرییەکانی بەردەم گرێبەستەکەی خافی ئاشکرا دەکرێن

0

ڕێگرییەکانی بەردەم گرێبەستەکەی خافی ئاشکرا دەکرێن

نوچە.نێت:وەرزش

سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاستکردەوە کە باس لە ڕۆشتنی یاریزان خافی هێرناندز دەکەن لە یانەی بارسیلۆناوە بەرەو یانەی سەددی قەتەری.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە تایبەت بوو لەسەر هەواڵەکانی ڕۆشتنی یاریزان خافی هێرناندیز لە یانەی بارسیلۆناوە بەرەو یانەی سەددی قەتەری بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا وتی”ساڵانێکی زۆرە ئەو یاریزانە لە ڕیزی یانەکەمان یاری دەکات،ئەو هێشتا وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ ئێمە ماوە،لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووی یاری کردنی ئەو یاریزانە، یانەکەمان کۆمەڵێك نازناوی گەورەو گرنگی بەدەست هێناوە کە بەشێك لەو نازناوانە بە هۆی ماندووبوونی خافی و هاوڕێکانی بووە،لە ئێستادا ئەو یاریزانە بۆندی پێشکەش کراوە لە ولاتی قەتەرەوە”.

 

لە درێژەی قسەکانیدا و دەربارەت\ی ڕێگرییەکانی بەردەم گرێبەستەکەی یانەی سەددی قەتەری بارتۆمیۆ وتی”لە لایەن ئێمەوە هیچ بڕیارێک نادرێت لەسە مانەوە و ڕۆشتنی خافی لە یانەکەمان، ئەو یاریزانە مێژوویەکی پڕ ڕێزی یانەکەمانە و خۆی سەرپشك دەکەین لەسەر بڕیاردانی ڕٶستن یان مانەوە لە یانەکە،پێم وابێت ئەوە قسەی من و سەرجەم هاندەرانی یانەکەیە”.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندە وەرزشییە جیهانییەکان بە گەرمی باسی پەیوەندی نێوان یانەی سەددی قەتەری و یاریزان خافی هێرناندیز دەکەن،لە ئێستاشدا دوا بڕیار لە دەست ئەو یاریزانەیە و خۆی دەتوانێت داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com