ئیدین هازارد:بۆ مۆرینهۆ نەهاتووم و.. ؟؟

0

ئیدین هازارد:بۆ مۆرینهۆ نەهاتووم و.. ؟؟

نوچەنێت:وەرزش

هازارد زەنگێکی مەترسیدار بۆ ڕاهێنەر خۆزێ مۆرینهۆلێ دەدات،ئەوە لە کاتێکدایە مۆرینهۆ دەیەوێت ڕێچکەی یاریکردنی یانەکەی بکاتە ڕێچکەیەک کە سەرجەم یاریزانەکانی بەو شێوەیە یاری بکەن کە خۆی دەیەوێت.

ئیدین هازارد مانگی ڕابردوو ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ڕاهێنەر خۆزێ مۆرینهۆ دەیەوێت هاوشێوەی یاریزانان لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەر یارییەکدا دوو یان سێ گۆڵ تۆمار بکەم،ئەوەش زەحمەتە و لە توانای من زیاترە.من دەمەوێت ڕێگەیەکی جیاوازتر لە ڕێگەی ئەو دوو یاریزانە بگرمە بەر.

هەر دوای مانگێك ئیدین هازارد نامەیەکی بڵاو کردەوە کە ڕووی نامەکەی لە مۆرینهۆ بوو لەو نامەیەدا هاتووە:من بۆ ئامانج و حەزی خۆم یاری دەکەم،هەر خۆم ڕێگەی خۆم و هەر خۆشم دەزانم چی دەکەم،من بۆ ئامانجی هیچ کەسێك یاری ناکەم هەتا بۆ مۆرینهۆ خۆم یەکلایی بکەمەوە،من یاریزانێكم جیاواز لە ڕۆناڵدۆ و مێسی،ئەم جیاوازییەم وای کردووە ناوبانگێکم هەبێت،بۆ داهاتووش گرنگی زیاتر بەو جیاوازییەم دەدەم”.

ئەو نامەیەی هازارد وەڵامێکی یەکلا کەرەوە بوو بۆ ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بەوەی جارێکی تر داوا لە هازارد نەکات ڕێچکەی یاری کردنی خۆی بۆ هیچ ڕێچکەیەکی تر بگۆڕێت،لەبەر ئەوەی مۆرینهۆ جۆرێك ڕاهێنەرە لەهەر شوێنێك کار بکات دەیەوێت سەرجەم یاریزانانی ئەو شوێنە بەو شێوەیە یاری بکەن کە خۆی دەیەوێت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com