به‌راوردكارییه‌ك له نێوان كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م
چاودێرێكی سیاسی
یه‌كێك له گرفته‌كانی حوكمڕانی له كوردستان، مانه‌وه‌یه له ژێر كاریگه‌ری بیركردنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی و نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدارییه، ئه‌مه‌ش دۆخێك درووست ده‌كات، كه مرۆڤ له نێوان وه‌هم و راستیدا سه‌ری لێ بشێوێت و نه‌زانێت كامییان ته‌رجومه‌ی واقیعن، چونكه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ماكینه‌ی ئیعلامییان ده‌خه‌نكار بۆ پێداهه‌ڵدانی خۆیان و شكاندنی ئه‌ویتر، كه به پێی هه‌موو پێوه‌رێك، ئه‌و ماكینه ئیعلامییانه، هاوشانن له‌گه‌ڵ بوونی ملیشیای حیزبی و تاك شه‌خسی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ماكینه ئیعلامییانه ده‌شێت ناو ببرێن به میلیشای ئیعلام.
حیزبی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، له ژێر كاریگه‌ری پێكهاته و هه‌یكه‌ل و ئایدیۆلۆجیای شمولییه‌تدان، ئه‌مه‌ش میراتێكه و له حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی، كه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی میشێل عه‌فله‌قه و تا ساڵی 2003 له عێراق و تا هه‌نوكه‌ش له سوریا ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه، بۆیان ماوه‌ته‌وه، ئه‌و میراته‌ش بۆته هۆكارێك بۆ زاڵبونی فۆرمی عه‌سكه‌رتارییه‌ت به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و چۆنێتی رێكخستنی كاری حیزبایه‌تی و روانیینی ئایدیۆلۆژی و ئاراسته‌كردنی میلیشیای ئیعلام، كه ئه‌م جۆره ئیعلامه، زیاتر به میدیای حیزبی ده‌وترێت و كار ده‌كه‌ن بۆ درووستكردنی زه‌مینه‌یه‌ك، بۆ ئه‌نجامدانی كۆدێتای ئیعلامی به‌سه‌ر نیزامی سیاسی‌دا و هه‌ڵته‌كاندنی نیزامێك كه ئاراسته‌كه‌رانی ئه‌م میلیشیا ئیعلامییه به دڵنیان نه‌بووه.
ئه‌م جۆره ئیعلامه له هه‌رێمی كوردستاندا فۆرمێكی وای وه‌رگرتووه، كه راگه‌یاندنه ئه‌هلییه‌كانیش ناچارن لاساییان بكه‌نه‌وه، بۆیه زۆرجار به‌رپرسانی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت خودی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه، كار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و میراته ده‌كات، چونكه دامه‌زراوه‌ی خه‌ندانی به هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانییه‌وه، خسۆته خزمه‌ت ئه‌جێندای خۆی و كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی پێنجه‌م ده‌كات، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
له دوای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان، به ده‌ستی هه‌ردوو زل حیزبه‌كه، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی كوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شه‌ڕهاتوویان به گاڵته‌جاڕی ده‌زانی، له هه‌مووی سه‌یر تر، هه‌مووان وا راهاتووبوون كه بڵێن، تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و حوكمڕانی كردنی هه‌رێمی كوردستان، به هاوبه‌شی هه‌ردوو زل حیزبه به‌شه‌ڕهاتووه‌كه، خه‌ونێكی مه‌حاڵه و نایه‌ته‌دی، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر مێژوویه‌ك له خوێن ڕشتن بینا كرابوو، بۆیه به واقیع كردنی ئه‌و خه‌ونه‌ش، پێویستی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز ده‌كرد، كه بتوانێت ئیداره‌ی بكات و بتوانێت له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كاندا هه‌ڵ بكات، بۆ خستنه سه‌ر رێگه‌ی به واقیع كردنی خه‌ونه مه‌حاڵه‌كه‌ی كورد، به‌ڵام له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له ده‌ستی رژێمی به‌عس، ئه‌و خه‌ونه هه‌نگاوی نا به‌ره‌و به واقیعبوونی، چونكه زه‌روره‌تی زروفه‌كه و ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی كوردی ده‌كرد، له عێراقی پاش سه‌ددام حسێن، وای ده‌كرد، كورد له ناو خۆیدا خۆی یه‌ك بخات، بۆیه هه‌وڵدرا بۆ تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه سه‌یری سه‌رده‌می هه‌ردوو سه‌رۆك حكومه‌ته‌كه واته (نێچیرڤان بارزانی و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك جیاوازی هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه ده‌رخه‌ری راستی نێوان دوو سه‌رده‌من، سه‌رده‌مێكییان سه‌رده‌می نیزیكبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتییه، كه تێیدا ته‌واوی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی كورد به‌ره‌و یه‌كتر قبوڵ كردن هه‌نگاو ده‌نێن و پرۆسه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌های نیشتیمانی و چاكه‌ی گشتی ده‌ست پێده‌كات، سه‌رده‌مێك چه‌كه‌كان خامۆش ده‌كرێن و براكان له جیاتی شه‌ڕ ئاشت ده‌بنه‌وه، له جیاتی خستنه‌ڕووی قسه‌ی ره‌ق به‌رانبه‌ر به یه‌كتری، موجامه‌له‌ی یه‌ك ده‌كه‌ن، باری ئابووری گه‌شه ده‌كات و شاره‌كان به‌ره‌و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدان هه‌نگاو ده‌نێن، سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی، سه‌رده‌مێكی زێڕین بوو بۆ ژنان، چونكة كاركردنی ئه‌و كابینه‌یه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان، وا یكردبوو ئازادییه‌كی ته‌واویان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت، مامۆستایانی ئاینی و وتاره‌كانیان رێكخرابوون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی زیاتری نیشتیمانی بكه‌ن و له دژی هیچ نه‌ته‌وه و ئاین و لایه‌نێك بۆ مه‌رامی سیاسی، بةكار نةهيَنريَن، په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێده‌درا و له هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر مه‌جال هه‌بوو بۆ كاركردن و قسه كردنی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان، فه‌زایه‌كی وا خولقا بوو، كه هه‌مووان له سایه‌ی حكومه‌تدا هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م چی كرد، ئایا دكتۆر به‌رهه‌م هاته‌سه‌ر “په‌رێزێكی خراپی گه‌نده‌ڵی”، یان فه‌زایه‌كی خولقاند بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان و درووست كردنی بێسه‌رو به‌رییه‌ك، كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌و داروخانێكی كوشنده برد، چونكه دكتۆر به‌رهه‌م بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاری سزادجانی سیاسی ده‌سته‌جه‌معی دا و بودجه‌ی ته‌واوی لایه‌نه دژه‌كانی خۆی بڕی، ئه‌مه‌ش له مێژووی كوردا، شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له سزادانی خه‌ڵكدا، له سه‌رده‌می دكتۆر به‌رهه‌مدا، مامۆستایانی ئاینی له دژی ئاینه جیاوازه‌كان و ژنان جه‌ینگیان هه‌ڵبڕی و سه‌ره‌تایه‌كییان درووست كرد بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان، له سه‌رده‌می دكتۆر به‌رهه‌مدا خه‌ڵك راپه‌ڕی و ماوه‌ی دوو مانگ داوای ده‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتدارانییان كرد، له سه‌رده‌می دكتۆر به‌رهه‌مدا، هێزی سه‌ربازی له دژی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر جوڵێنران و مێژوویه‌كی سه‌ركوتكاری بۆ ده‌سه‌لاتی كوردی دروست بوو، ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێودانگێك كه‌سایه‌تی كتۆر به‌رهه‌م لێی به‌رپرسیاره، چونكه ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ته و ده‌بوایه رێگه‌ی به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه نه‌دایه، كه رووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌ی بكرێته‌وه.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌و دوو سه‌رده‌مه‌دا جیاوازییه‌كان له كوێدان و له كوێشدا خاڵه‌نێگه‌تیڤه‌كان زیاد ده‌كات.