نوچه نێت
له توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنانه‌ى رۆژانه زیاتر له 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئاره‌زووى سێكسیان له‌و ژنانه زیاتره كه كه‌م ده‌خه‌ون، یان خه‌ویان ئاساییه له‌نێوان 7-8 كاتژمێر دایه. لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر 176 ژن ئه‌نجام دراوه، ده‌ریده‌خات هه‌ر ژنێك كاتژمێرێك زیاتر بخه‌وێت 10% ئاره‌زووى سێكسى له‌ژنێكى دیكه زیاتر ده‌بێت كه 8 كاتژمێر ده‌خه‌وێ. ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه كه هۆرمۆنه‌كانى سێكس په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به هۆرمنى خه‌وه‌وه هه‌یه به‌یه‌كه‌وه زیاد ده‌كه‌ن.