نوچە.نیت.رادیۆنەوا
پیاوێكی بەریتانی بە بێ ئەوەی خواردنەوەی كهولی بخواتەوە سەرخۆش دەبێت و ئەوەش تووشی چەندین كێشەی خێزانی و یاسایی دەكاتەوە.
نیك هێسی تەمەن 34 چوار ساڵ، بێ ئەوەی خواردنەوەی كهولی بخواتەوە سەرخۆش دەبێت، بەو هۆیەوە هاوسەرەكەی گومانی ئەوەی لێدەكات كە بە شێوەیەكی شاراوە خواردنەوەی كهولی بەكاردەهێنێت، بۆیە ماوەیەك چاودێری دەكات.
دوای چاودێری كردنەكە ئەو ژنە بۆی دەركەوتووە، هاوسەرەكەی تەنانەت بە بێ خواردنەی مادەی كهولیەكانیش تەنیا بەخواردنی نان سەرخۆش دەبێت.
نیك دوای ئەوەی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوبوو، لەلایەن پۆلیسەوە تاقیكردنەوەی رێژەی كهولی بۆكرابوو، بێ ئەوەی 12 كاتژمێر پێش رووداوەكە ئەو جۆرە خواردنەوانە بخواتەوە، لە تاقیكردنەوەكەدا رێژەیەكی زۆر كهول بەدیكرابوو.
دواجار پزیشكان بۆیان دەركەوتبوو، جۆرە بەكتریایەك لە ناو گەدەی ئەو پیاوەدا چالاكە كە نان دەكات بە كهول و دوای ئەوەی ئەو كهولە دەچێتە ناو خوێنیەوە، هاوشێوەی ئەوەیە كە بڕێكی زۆر بیرەی خواردبێتەوە، بۆیە پێشنیاریان كردووە ئەو پیاوە خۆی لە خواردنی نان و خۆراكە هایدرۆكاربۆنیەكان دووربگرێت.