نوچه نێت
ئه‌گه‌ر وا بیر ده‌كه‌یته‌وه، سێكس كرده‌یه‌كى ئاژه‌ڵیانه بێت و پێتوابێت وه‌ك هه‌موو ئاژه‌له‌كان به غه‌ریزه سێكس ده‌كه‌یت، ئه‌وا هیچ پێویست به‌وه ناكات له‌خۆت بپرسیت. بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى سێكسى پێویستیت به‌زیره‌كى هه‌یه یان نا؟ تۆ ژن بیت یان پیاو: به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌وه هه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت مرۆڤه بریتیه له كۆمه‌ڵێك هه‌ست و به‌ها و پێویستى به‌رێزگرتن هه‌یه.
ئه‌وا بێگومان ئه‌و كاته دێیته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى وه‌ك هه‌موو كرداره‌كانى دیكه ژیان سێكسكردنیش له‌نێوان هاوسه‌راندا پێویستى به‌زیره‌كى هه‌یه. له به‌رامبه‌ریشدا ده‌كرێت كه‌سێك له سێكس كردن‌دا ده‌به‌نگ بێت. له‌وانه‌شه بپرسى كه‌سى زیره‌ك له‌سێكس كردن كێیه؟ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ره‌چاوى ته‌ندروستى و لایه‌نى ده‌روونى و پاك و خاوێنى ده‌كات و كه‌شى رۆمانسى سێكس ده‌پاریزێت. یان ئه‌و كه‌سه‌یه له‌دواى سێكس پرسیارى شه‌رمه‌زاركه‌رانه له ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ناكات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژن بێت. دواى سێكس پرسیارى شه‌رمه‌زاركه‌رانه له‌مێرده‌كه‌ى ناكات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆ دوو هاوسه‌ر زیره‌كى ئه‌وه‌یه هه‌ندێك شه‌رم له‌هه‌ڵسوكه‌وتى تایبه‌تى خۆیان نه‌هێڵن. ئه‌وان كه له چوارچێوه‌ى ماڵى خۆیان ده‌ژین. پێویسته له‌وه بگه‌ن. خۆشه‌ویستى و لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى ئه‌وان كۆده‌كاته‌وه. وه‌رگرتنى زانیارى دروست له‌سه‌رچاوه‌ى زانستى ده‌روونى و پزیشكى كه‌سه‌كان له‌بوارى سێكس زیره‌ك ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه وه‌رگرتنى زانیارى هه‌ڵه كه‌سه‌كان ده‌به‌نگ ده‌رده‌خات و زیان به‌ته‌ندروستیشیان ده‌گه‌ینێ.
ئایا زیره‌كى يان ده‌به‌نگى له سێكس هه‌یه؟
0
Share.