نوچە.نیت.کوردسات
زیاتر لە ھەزار بوونەوەری دەریایی دیکە تەنھا لە ماوەی ساڵێکدا لە لایەن زانایانەوە دۆزراوەتەوە.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا زانایان لەرێی ھەوڵەکانیانەوە لە ئۆقیانوس و دەریاکانی جیھاندا سەرکەوتووبوون لە دۆزینەوەی نزیکەی ھەزارو ٥٠٠ بوونەوەری دیکەی دەریایی.
بەپێی وتەی زانایان و پسپۆڕانی ئەو بوارەش, تائێستا چەندین بوونەوەری دیکە لە ناو دەریاکاندا بوونیان ھەیە کە نەدۆزراونەتەوەو ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
پێشدەچێت ھەندێک لەو بوونەوەرانە تەنانەت پێش ئاشکراکردن و دۆزینەوەیان بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەواو پیسبوونی ژینگەوە لەناو بچن.
ئەو بونەوەرانەشی لە ساڵی ٢٠١٤دا دۆزراونەتەوە بریتین لە ” دۆلفینی ئوسترالی و ١٣٩ جۆر لە گیانداری ئیسفەنجی و جۆرێکی نوێ لە رۆبیان و چەندین بونەوەری دیکەن.