نوچه نێت،تایبه‌ت
به‌پێى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نگ كاریگه‌رى خۆى هه‌یه له‌كاتى وروژاندن و سێكس كردن‌دا. به‌تایبه‌تى پیاوان زۆر بایه‌خه به‌وه ده‌ده‌ن. كاتێك ده‌ڵێین” قیژه‌قیژ” مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ژنان زیاتر ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. پیاوانێش له‌كاتى ئۆرگازیم ده‌نگى هاوارێك ده‌رده‌كه‌ن و پێشتریش ده‌نگێك ده‌رده‌كه‌ن كه زیاتر نزیكه له هه‌ناسه‌بڕكى. به‌ڵام ژنان له‌زۆربه‌ى كاتدا قیژه قیژ و ناڵاندنێك ده‌كه‌ن.
چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ریخستووه. كه %87 ژنان له‌كاتى سێكس ئه‌و ده‌نگانه ده‌رده‌كه‌ن و كه‌چى زۆربه‌شیان راست نییه. بۆ تێركردنى خواستى مێرده‌كانیانه. تا زیاتر هه‌ست به پیاوه‌تى خۆیان بكه‌ن. یان په‌له له ئه‌نجامدانى سێكس بكه‌ن. له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش ده‌ركه‌وتووه پیاوان حه‌ز به‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه‌ش داوا له‌ژنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و جۆره ده‌نگانه ده‌ربكه‌ن. به‌ڵام بۆ وروژاندنى ژنان له سێكس، چ ده‌نگێك وروژێنه‌ره؟ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان له‌كاتى سێكس وشه‌ى رۆمانسیانه‌یان به‌بن گوێى ژنه‌كانیان بچرپێنن.