نوچە.نیت.ووشە
خه‌ڵكی وڵاتی گواتیمالا باوه‌ڕێكی پته‌ویان به ژیانی دوای مه‌رگ و دووباره زیندووبوونه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ژن و ئاهه‌نگ بۆ مردووه‌كانیان ده‌گێڕن و گۆڕه‌كانیان به‌شێوازی ره‌نگاوره‌نگ و به‌جوانی ده‌ڕازێننه‌وه، تا له‌و دنیا له خۆشی و ئارامیدا بن.
ئه‌م نه‌ریته له‌و وڵاته زۆر كۆنه و ئه‌گه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه‌سێكیان لێ بمرێت، ئه‌ركێكی قورسیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان، ئه‌ویش جه‌ژن و خۆشییه بۆ مردووه‌كانیان، ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وان هیچ كات له مردن ناترسن و گۆڕستانه‌كانیان له گۆڕستانی هه‌موو وڵاتان جیایه، شوێنێكی دڵگیر و ره‌نگاوره‌نگ و جوانه.
له‌و رۆژه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك مردوون، كه‌سوكاریان بۆ دیدار تازه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ مردووه‌كان جلی جوان و سه‌وز ده‌پۆشن و دوعا بۆ مردووه‌كانیان ده‌كه‌ن.
گۆڕستانی ئه‌م وڵاته داهاتێكی زۆر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆ ده‌كاته‌وه، چونكه ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌و گۆڕستانانه ده‌كه‌ن



