نوچه نێت، شه‌رقولئه‌وست
منداڵێكى ئیرله‌ندى هه‌موو پێوه‌ره‌كانى زانستى شكاند ته‌نها له مانگى حه‌وته‌مى ته‌مه‌نى قسه ده‌كات. كه‌چى دایك وباوكان 18مانگ چاوه‌ڕوان ده‌بن تا كۆرپه‌كه‌یان یه‌كه‌م وشه بدركێنێ. به‌ڵام ئه‌و منداڵه هه‌ر زوو فێرى وشه‌ى” هاى” سڵاو كردن بووه.
دایكى ئه‌و منداڵه پێشتر ڤیدیۆیه‌كى ئاماده كردووه. بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك باوه‌ڕى پێ بكه‌ن. ئه‌و سایته‌ى هه‌واڵى ئه‌و منداڵه‌ى بڵاوكردۆته‌وه ده‌پرسێ” ئایا منداڵه‌كه ته‌مه‌نى بگاته ساڵێك چۆن قسه ده‌كات؟” له‌لایه‌كى دیكه‌وه زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كچان زووتر له‌كوڕان قسه ده‌كه‌ن. كه‌چى ئه‌و منداڵه كوڕه و زووتر قسه‌ى كرد.
منداڵێكى ته‌مه‌ن 7 مانگى قسه ده‌كات
0
Share.