نوچه نێت
سێكس كاریگه‌رییه‌كى راسته‌وخۆى به‌سه‌ر ده‌روونى مرۆڤه‌وه هه‌یه و دروونیش كاریگه‌رى به‌سه‌ر سێكسه‌وه هه‌یه. واته له شڵه‌ژان و ئارام بوونه‌وه‌ى ده‌روونى سێكس كاریگه‌ر هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌روونى مرۆڤ كریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى سێكس هه‌یه.
له‌مێژووى ده‌رووناس دوو زاراوه هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌ناسرێت و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سێكس هه‌یه. ئه‌وانیش مازۆخیه‌ت و سادیزمه. هه‌ردووكیان واته حه‌زكردن له ئازاردن ناوه‌كانیش بۆ دوو نوسه‌رى گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه. مازۆخى یان ماسۆشیه‌ت به‌وه ده‌ناسرێ كه‌سه‌كه حه‌ز ده‌كات ئازار بدرێـت. بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌یه‌وێ ئازارى بدات. ئه‌مه‌ش به‌چه‌ندین شێوه ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه ته‌نها به‌ده‌ست بێت یان حه‌ز ده‌كات به‌توندى سێكسى له‌گه‌ڵ بكرێت. هه‌ندێكجاریش حه‌ز ده‌كات كه‌لوپه‌لى وه‌ك قایش و ئه‌وشتانه‌ى له‌دژ به‌كاربێت. كه‌سى مازۆخى ده‌یه‌وێ چێژ له‌و ئازاره وه‌ربگرێت كه‌له‌به‌رامبه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام سادى ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یه‌وێ كه‌سى به‌رامبه‌ر ئازار بچێژى. بۆ نموونه كاتێك پیاوى سادى ده‌یه‌وێ سێكس بكات هه‌وڵ ده‌دات له‌كاتى ئه‌نجامدانى سێكس ئافره‌ته‌كه ئازار بدات، پێى وایه به‌مه له‌زه‌تى زیاترى پێ ده‌گات. مه‌رجیش نییه. ته‌نها توندوتیژى جه‌سته‌یى بێت. بۆنموونه ژنێكى سادى له‌رووى سۆزداریه‌وه حه‌زبكات خۆشه‌ویسته‌كه‌ى یان مێرده‌كه‌ى ئازار بدات و پێیخۆشه پیاوه‌كه بگرى. هه‌ندێك له‌زانانیان پێیانوایه ئه‌و دوو نه‌خۆشیه ته‌نها له‌سێكس نییه. به‌ڵكو له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیشه‌وه كه‌سانێكى مازۆخى هه‌ن حه‌ز به‌ئازاردانى خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌سانى سادیش هه‌ن چێژ له‌ئازاردانى كه‌سانى دیكه وه‌رده‌گرن. په‌روه‌رده‌یه‌كى دروستى منداڵێش هۆكارێكه بۆ رێگرتن له‌و دوو نه‌خۆشییه.