نوچه نێت
ئه‌مرۆ له‌جیهاندا به‌ملیۆنان گرته‌ى ڤیدیۆى به‌هۆى ئینته‌رنێت و تیڤى و مۆبایله‌وه له‌به‌رده‌ستى گه‌نجان دان. رۆژانه‌ش به‌هه‌زاران گرته به‌رهه‌م دێت. هه‌ندێك له‌گه‌نجان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه رۆژانه سه‌یرى ئه‌و گرتانه ده‌كه‌ن، بێئه‌وه‌ى له‌لایه‌نى باشه‌و خراپه‌یان بكۆڵنه‌وه. بێئه‌وه‌ى بزانن چه‌ندین زیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى و ده‌روونى بۆ ئه‌وان هه‌یه. ئه‌گه‌ر لێره‌دا به‌كورتى باسى لایه‌نه باش و خراپه‌كانى فیلمه سێكسیه‌كان بكرێت. سه‌ره‌تا ده‌بێت بپرسین ئایا لایه‌نى باشى هه‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن یه‌ك لایه‌نى باشى هه‌یه. ئه‌ویش به تێڕوانینى كه‌سه‌كه باشه. ئه‌گینا له‌راستى دا باش نییه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سى بینه‌رى گرته سێكسیه‌كه چێژێكى كاتى وه‌ر ده‌گرێت. بێئه‌وه‌ى زانێ ئه‌و چێژه كاتییه ده‌یان زیانى دیكه‌ى به دوواوه دێت. كه له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كورت ده‌كرێنه‌وه.
1- هه‌ڵه تێگه‌یشتن له سێكس
2- خووگرتن به ئینته‌رنێت و مۆبایل ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى په‌خشى ئه‌و گرتانه ده‌كه‌ن
3- هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر و سه‌یركردنى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ته‌نها له‌رووى سێكسه‌وه.
4- دروستكردنى هه‌ستى توندوتیژى له‌لای بینه‌ره‌كه.
5- دابڕانى كۆمه‌ڵایه‌تى
6- زیانى ئابوورى له‌رووى كڕینى كارت و كارتى تایبه‌ت.
7- به‌فێرۆدانى كاتێكى زۆر
8- له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه ده‌بێته هۆى شه‌كه‌ت بوونى بینه‌ره‌كه بۆ نموونه هه‌ندێك جار شه‌ونخوونى ده‌كات.
9- زێده‌ڕۆیى له ده‌سپه‌ڕكردن كه زیانى ته‌ندروستى بۆ كۆئه‌ندامى زاوزێى هه‌یه.
10- نه‌هێشتنى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئایینیه‌كان له‌لای بینه‌ره‌كه. چونكه هه‌ندێك له گرته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراون بۆ لێدانى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و ئاینییه‌كانه.
11- له‌رووى ده‌روونییه‌وه خه‌مۆكى و دڵته‌نگى بۆ كه‌سى بینه‌ره‌كه دروست ده‌كات.
12- ده‌به‌زینى ئاستى زیره‌كى گه‌نجه‌كه.
12 نهێنى له‌باره‌ى فیلمه سێكسیه‌كانه‌وه
0
Share.