نوچه نێت
چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك باس له‌گرنگى ده‌ستله‌ملانێ ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌وانه سایتى مایند بۆدى گرینه كه ده‌ڵێ هه‌ر مرۆڤێك پێویستى به‌وه هه‌یه له‌رۆژێكدا هه‌شت ده‌ستله‌ملانێ ئه‌نجام بدات، چونكه ده‌بێته هۆكارى باوه‌ڕ به‌خۆبوون و ئاسووده‌یى و ته‌ندروستى . وا له‌كه‌سه‌كه ده‌كات باوه‌ڕى به‌خۆى بێت و به‌رگرى نه‌خۆشى به‌هێو بێت. هه‌ست به بوونى كه‌سانى دیكه بكات. جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش مرۆڤ ده‌توانێ پارێزگارى له بۆچوونى خۆى بكات و دوور بكه‌وێته‌و له‌گۆشه‌گیرى.