سبەی شاڵکێ لە مەدریدە
نوچە.نێت:وەرزشی
سبەی شەو لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە شاری مەدرید میوانداری شاڵکەی ئەڵمانی و نوێنەری شاری شاڵکە دەکات.
خولی یانە پاڵەوانەکان سبەی شەو بە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزە دەست پێدەکات و تێیدا لە گرنگترین یاری سبەی شەودا یانەی ڕیال مەدرید میوانداری یانەی شاڵکەی ئەڵمانی دەکات،ئەم یارییە لە کاتێکدایە کە یاری چوونی هەردوو یانە لە نێو یاریگای شاڵکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی ڕیال مەدرید بە کۆتا هات.
چاودێرانی وەرزشی بەسەر دوو بۆچوندا دابەش بوون،هەندێکیان پێیان وایە یاری سبەی شەو یارییەکی یەك لایەنە دەبێت و تەنها وەك ڕاهێنانێك دەبێت بۆ یانەی ڕیال مەدرید،هەندێکی تریش پێیان وایە نەخێر یارییەکە گۆڕانکاری گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەوەی یاریزانانی یانەی شاڵکە زۆربەیان لە یاری ڕابردوودا بە هۆی پێکان و ڕاگیرانەوە نەیان توانی بەشداری یاری ڕابردووی یانەکەیان بکەن،بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە و ئامادەی یارییەکەی سبەی شەو دەبن بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یارییەکەی پڕ چێژ و خێرا ببینین،بۆیە بۆ ئەنجامی کۆتایی دەبێت چاوەڕێی سبەی شەو بکەین.