نوچە.نیت.knn
وەسیلە دوای ئەوەی کوڕەکەی دەبێتە سەرباز، کاری پەنچەرچی ئۆتۆمبێل دەکات. وەسیلە ئەکن لە شارۆچکەی ساندیکڵی سەر بە شاری ئافێۆنکاراھیسار لەگەڵ کوڕەکەی ماوەی ٣٥ ساڵە کاری پەنچەر چێتی دەکات و ئامۆژگاری ژنان دەکات کار بکەن.
وەسیلە ئەکن تەمەنی ٧١ ساڵە و دانیشتوویی شارۆچکەی ساندیکڵی سەر بەپارێزگای ئافیۆنکەراھیسارەی توركیایه و خەڵکی ناوچەکە بە “داپیرە وەسیلە” ناوی دەبەن و ماوەی ٣٥ ساڵە کاری پەنچەرچی دەکات، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی گەورەیە، بەڵام بووەتە نموونەیەک بۆ گەنجانی ناوچەکە.
داپیرە وەسیلە لە تەمەنی گەنجێتیدا کاری فەرش چنینیکردووە و توانیویەتی پشتیوانی دارایی ماڵەکەی بکات. دواتر کاتێک کە کوڕەکەی بۆ سەربازی بانگ دەکرێت نایەوێت دووکانی کوڕەکەی دابخرێت، بۆیە دەست دەکات بە کاری پەنچەرچی و تایەی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕێت لەگەڵ ئەوەی کارێکی قوورسە، بەڵام داپیرە وەسیلە بەھیچ شێوەیەک سڵی لێ نەکردووەتەوە و ٣٥ ساڵە بەردەوام ئەو کارە دەکات. لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ داپیرە وەسیلە وتی: “ژنان پیشەی دکتۆری، پارێزەری، دادوەری و قایمقامی دەکەن، منیش گوتم با ژنیش کاری پەنچەرچی بکات، ئەگەر کار نەبێت خۆراکیش نابێت، پێویستە ژنان بەپێی توانای خۆیان بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن.
وەسیلە ئەکن لە وتەکانی ئامۆژگاری ژنان دەکات کە تا دەتوانن ھاوکاری منداڵەکانیان بن بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بکەن و وتی: “ھەموو ژنان ئیش بکەن، کار فێربن، ببن بە خاوەن پیشە و لەسەر پێی خۆیان بوەستن، کاتێک دوو کەس دەبن ئەوا دەتوانن خانوو بکڕن، ھەموو شتێک بە دوو کەس دەبێت، سڵاوێکی گەرم لە ژنان دەکەم.
عەلی ئەکن، کوڕی داپیرە وەسیلە دەڵێت، “داپیرە وەسیلە دوای نوێژی بەیانی دێتە سەر کار و دووکان دەکاتەوە و دەست دەکات بەکار، ئەو بووەتە نموونەیەک بۆمان کە بەو تەمەنەوە ئارەزووی کاری ھەیە.



