نوچە.نیت.knn
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشترین شوێنی گه‌شتیاری جیهانن، به‌ڵام به‌رێگای مه‌رگ ناسراون و سه‌دان كه‌س مردوون به‌هۆی سه‌ختی و مه‌ترسیانه‌وه.
یه‌كێك له‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ی كه به رێگای مه‌رگ ناسراوه له وڵاتی پۆلیڤیایه، كه سه‌خترین رێگای هاتوچۆیه و سه‌دان شۆفێر مردون. هه‌روه‌ها كه‌نارده‌ریایی..
یه‌كێكی دیكه له رێگاكانی مه‌رگ چیای مۆنت بلانكه له‌فه‌ره‌نسا، كه به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار مه‌تره و به‌یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كان داده‌نرێت بۆ یاری سه‌ر به‌فر.
گراند كانیۆن له ئه‌ریزۆنا، ساڵانه چوار ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی شوێنه‌كه‌وه 12 كه‌سیان ده‌مرن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنی دیكه هه‌یه كه مه‌ترسیدارترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كان، هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كاندا ده‌بینرێت وه‌ك: هاوای ڤالكانۆ له‌ئه‌مریكا، سكیڵینك میكایل له ئیریله‌ندا و چه‌ندانی دیكه .









