نوچە.نیت.روداو
ئەندامانی رێكخراوی داعش ئێستا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مەبەستێكی دیكە بەكاردەهێنن و جگە لە دەرخستنی ئەو تاوانانەی ئەنجامیدەدەن، سەلیقە و تواناكانی خۆیان بۆ فاشییەن نیشاندەدەن
ئەندامانی داعش ئەنگوستیلە، جانتای قوتابخانەی منداڵان، جلوبەرگی منداڵی ساوا و تەنانەت كڵاو و ئەڵقەی هاوسەرگیریش بە لۆگۆی رێكخراوەكەیان دروستدەكەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیان بڵاودكەنەوە.
بەپێی ئەو وێنانە منداڵان بەهۆی سەلیقەی دایكەكانیان، كە ئەندامی داعش ناچارن ئەو جلوبەرگانە بپۆشن، كە ئەوان بۆیان دروستكردوون و لۆگۆی داعشیان پێوەیە، لە شێوەیاندا دیارە کە منداڵەکان تێیدا ئاسوودەنین.



