نوچه نێت
چه‌ند كچێكى قه‌ره‌ج له بولگاریان بازاڕێكى تایبه‌تیان بۆ خۆیان پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستى سووكردن خۆیان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن و به‌پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م شووده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى بڵاوى كردۆته‌وه، كه‌چه‌ندین كچى گه‌نج، كه قه‌ره‌ج و هه‌ژارن له شوێنێكى تایبه‌ت ده‌وه‌ستن و جلى سه‌رنجراكێش ده‌پۆشن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك وه‌ك هاوسه‌ر ده‌ستنیشیانیان بكات و به‌پاره‌یه‌كى كه‌م بیانخوازێ و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ بكات. رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه كه ئه‌و كچانه له شارى ستارا زاكۆره‌ن له بولگاریا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كن ته‌نها له بۆنه‌كان نه‌بێت رێگه به‌تێكه‌ڵاوى كوڕ و كچان نادرێت. ته‌نها ئه‌و كچانه‌ش مه‌به‌ستیان شووكردنه.
ئه‌و كچه قه‌ره‌جانه به پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م شوو ده‌كه‌ن
0
Share.