نوچە.نیت.nrt
لێپرسراوانی حکومەتی هندستان ڕایانگەیاند هەزاران کەس لەو وڵاتە هێرشانکردۆتە سەر زیندانێک و تۆمەتباریکیان لە زیندانەکە هێناوەتە دەرەوە کوشتویانە ، کوژراوەکە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی کردنی سێکسی بۆ کچێک.
پۆلیسی هندستان رایگەیاند”ڕوداوەکە شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی ناجالاندی باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕوداوە، خەڵکەکە بەزۆر تۆمەتبارەکەیان لە زیندانەکەدا هێناوەتە دەرەوەو بە ڕووتی بەستویانەتەوەو لێیان داوە تا مردووە.
بەوتەی پۆلیس تۆمەتبارەکە پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵەو یەکێکە لە سەرمایەدارەکان، بەهۆی ڕوداوەکەشەوە حکومەت قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە ویلایەتەکە ڕاگەیاندووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دهیلی مەیلی بەریتانی كهسوكاری كچەکە و بهشێك لهدانیشتوان ههر بهوهشهوه نهوهستاون ، بەڵکو چونهته سهر ماڵ و كۆگا بازرگانیهكانی تاوانبارهكه لهولایهتی ناجالاند و سوتاندویانه.
دەربارەی ڕوداوەکە حاکمی ویلایەتەکە ڕایگەیاندووە “هێرشی خەڵکەکە ئەوەندە زۆر بووە پاسەوانەکانی زیندانەکە بۆیان کۆنترۆڵ نەکراوە، لە ڕووبەڕووبونەکاندا کەسیک کوژراوەو ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کاتێک پۆلیس تەقەی لە و کەسانە کردووە کە هێڕشیان کردۆتە سەر زیندانەکە”.
تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان بەیەکێک لە تاوانە دیارەکانی هندسنان دادەنرێت، بەشێوەیەک هەموو ٢١ خولەکیک دەسەڵاتدارانی پۆلیس لە تاوانێکی لەو شێوەیە ئاگادار دەکرێنەوە.
لە ساڵی ٢٠١٢دا بەهۆی دەستدرێژی سیکسی بۆسەر کچێک لە پاسێکدا لەلایەن ژمارەیەک پیاوەوە و دواتر گیان لەدەستدانی لە نەخۆشخانە ، خۆپیشاندانی فراوان زۆربەی ویلایەت و شارەکانی هندستانی گرتەوەو هاوڵاتیان داوایانکرد ئەو کەسانە توندوترین سزا بدرێن.