نوچە.نیت.ووشە
ھەندێک کەس بەشەرمەوە باسی لێوە دەکەن و ھەشیانە بەرۆشنبیری سێکسی دادەنێت، بەڵام بەگشتی زانیارییە و پێویستە بیزانیت، چەند پرسیارێکە لەبارەی سێکسەوە و ئەگەر ویستت وەڵامی زانستیانەت دەست بکەوێت، فەرموو:
١-ئەندامی نێرینەی پیاو دەشکێت، ھۆکارەکانی چین، راستە ئەندامی نێرینەی پیاو ئێسکی تیادا نییە، بەڵام لە ھەندێ شێوازی جووتبووندا تووشاری زیان و شکان دەبێتەوە، ئەوە دۆخێکی بڵاوە و پێویستی بەچارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە، چونکە زیانی بەردەوامی دەبێت.
٢- چی دەبێت ئەگەر کۆندۆم بەجێما، رەنگە پرسیارێکی نامۆ بێت، بەڵام حاڵەتێکی بڵاوە و ئەگەری روودانی ھەیە، ئەو ھاوسەرانەی بەمەبەستی نەھێشتنی روودانی سکپڕی کۆندۆم بەکار دێنن رەنگە تووشی ئەو حاڵەتە بن بەوەی کۆندۆمەکە لەناو ئەندامی مێینە جێ دەمێنێت.
پزیشکان دەڵێن پێویستە ئەوان ھیور بن و ھەوڵی لابردنی بدەن، ئەگەریش نەیانتوانی ئەوە پێویستە پەنا بۆ یارمەتی پزیشکی ببرێت بۆ رزگاربوون لێی لە زووترین کاتدا، رەنگە ئەو حاڵەتە دوای پەڕینی پیاو روو بدات، ئەو کاتیش مەترسیی دزەکردنی تۆ و روودانی سکپڕی ھەیە.
٣-ئاساییە ئەگەر لە پرۆسەی جووتبووندا ئافرەت نەگاتە ئۆرگازم، ئەو وەڵامە بۆ ئافرەتانە، چونکە لەوانەیە قسە نەکەن یان بەشەرمەوە وەری بگرن.
لە راستیدا شتێکی ئاساییە و بەشێک لە ئافرەتان ناتوانن لە پرۆسەی جووتبووندا بگەنە ئۆرگازم، چونکە ئافرەت پێویستی بەوروژاندن بەر لە جووتبوون ھەیە، ئەگەر ئەو رێگەش کەڵکی نەبوو ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی شارەزا بکرێت.