سایتى روسیا الیوم چیرۆكى ژنێكى ئه‌مریكى بڵاوكردۆته‌وه كه زیاتر له‌ملیۆن دۆلارى بۆ پیاوێك ته‌حویل كردووه، سه‌یر ئه‌وه‌یه پێدانى پاره‌كه به‌ناوى خۆشه‌ویستى بووه و كه‌چى دواى18 مانگ له‌په‌یوه‌ندیه‌كه هێشتا نه‌یبینوه.
سایته‌كه ناوى ژنه‌كه به ساره ده‌هێنێ و ده‌ڵێ ژنێكى ته‌ڵاقدراوه، له‌رێگاى چاته‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ستووه به‌ناوى كریس ئۆلسن خۆى ناساندووه، خۆشه‌ویستى ئه‌و ژنه بۆ كریس وایكردووه بڕى 1.4 ملیۆن دۆلار بۆ پیاوه‌كه بنێرێ. ئه‌و پیاوه كه خۆى به‌ئه‌مریكى ناساندووه، بیانو بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌دۆزێته‌وه و خۆى ئاشكرا ناكات.
خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ته‌نها له چات ده‌ناسێ كه‌چى ملیۆن دۆلارى پێداوه
0
Share.