نوچە.نیت.روداوو
ژنێکی ئەمریکی دانیشتووی ویلایەتی تێکساس بەناوی ماریا رۆسەیڵس، توانی 362 کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزێنێت.
ماریا رۆسەیڵسی تەمەن 34 ساڵ، کە کێشی زیاتر لە 450 کیلۆ بوو، لە ئەنجامی 11 نەشتەرگەری و چاودێرییەکی پزیشکی چڕ و پڕ خۆی بۆ 90 کیلۆ دابەزاند.
پرۆسەی دابەزادنی کێشی رۆسەیڵس ماوەی 4 ساڵ بەردەوام بووە و ئێستا ئەو ژنە بە کێشێکی 90 کیلۆییەوە ژیانی ئاسای خۆی بەسەردەبات. لە کاتێکدا پێشتر بە هۆی کێشە زۆرەکەیەوە نەیدەتوانی تەنانەت هەستێتە سەرپێ.




