نوچە.نیت.knn
بڵاوبونه‌وه وێنه‌ی عه‌زییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، جیهان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و به ملیۆنان كه‌س له‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌بێته مشتومڕیان، ئه‌ستێره‌كانیش له‌باره‌ی ڕه‌نگی ئه‌و عه‌زییه‌وه قسه‌ی خۆیان هه‌یه.
ئه‌و عه‌زییه زۆر كه‌س به ڕه‌نگی شین و ڕه‌ش ده‌یبینن و زۆرێكی دیكه‌ش به سپی و ئاڵتونی، ئه‌مه‌ش وایكردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌سانێكی زۆر وێنه‌كه بڵاوبوكه‌نه‌وه، پرسیاری ده‌رباره‌ی نهێنی ڕه‌نگی ئه‌و عه‌زییه بكه‌ن.
وێنه‌ی عه‌زییه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن كچێكی سكۆتله‌ندی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌وه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی هاوڕێكانی كردووه ده‌رباره‌ی ڕه‌نگه‌كه‌ی.
ئه‌ستێره‌كانیش ڕای خۆیان له‌سه‌ر ڕه‌نگی ئه‌و عه‌زییه هه‌بووه، به‌جۆڕێك كیم كارداشیان له تویتێكدا ده‌نوسێت “ئێوه به چ ڕه‌نگێك ده‌یبینن، من به شین و ڕه‌ش، به‌ڵام كانییه ویستی هاوسه‌رم به‌سپی و ئاڵتونی ده‌یبینێت”.
ئیلیسا و تایلۆر سویفت و جه‌ستن بیبه‌ریش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی عه‌زییه‌كه شین و ڕه‌شه.
له‌باره‌ی نهێنی ڕه‌نگی عه‌زییه‌كه‌وه چه‌نهدین لێكدانه‌وه‌ی جیاواز كراوه، زۆر كه‌س بیڕوڕای خۆیان سه‌باره‌ی به گۆڕانی ڕه‌نگه‌كه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه خستۆته ڕوو.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گۆڕانی ڕه‌نگه‌ی عه‌زییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری ئه‌و بینینه‌ی مێشك هه‌ستی پێده‌كات و به بینین هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ده‌ناسرێت.