نوچە.نیت.باس‌نیوز
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه رۆژانه 15 ملیۆن كه‌س له جیهان سویچ و كلیله‌كانیان له یادده‌كه‌ن یان بزرى ده‌كه‌ن، گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووه‌كانیش له‌كاتى گه‌شته‌كانیان به تێكرا 3 له پێداویستییه‌كانیان بزر ده‌كه‌ن یان له یادده‌كه‌ن، له‌وانه بارگاوى كه‌ره‌وه‌ى مۆبایل و چاویلكه و كتێب و فلچه‌ى ددان شۆر.
بۆ تێپه‌راندنى ئه‌و كێشانه كۆمپانیایه‌كى تازه پێگه‌یشتوو گه‌شه‌ى به جانتایه‌كى زیره‌ك داوه به ناوى InBag كه ده‌توانێت به بلوتوزه‌وه په‌یوه‌ست بكرێت، و خاوه‌نه‌كه‌ى له له‌یاددكردنى پێداویستییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
جانتاكه هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌ناسێته‌وه كه له‌ناوى داده‌نرێت به له بیركردنى هه‌ر دانه‌یه‌كیان ده‌نگێكى لێ به‌رزده‌بێته‌وه و فلاشێكیش لێده‌دات كه له جۆرى LEDـیه، هه‌روه‌ك چاودێرى هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كات كه به‌كارهێنه‌ر له جانتاكه ده‌رى ده‌هێنێت و دایده‌نێته‌وه هه‌روه‌ها شوێنى جانتاكه‌ش به‌رده‌وام ده‌زانرێت به‌هۆى بوونى GPS تێیدا.
ئه‌و جانتایه به‌رگه‌ى روشان ده‌گرێت و ئاو كارى لێ ناكات، له ئێستادا له دواین قۆناغه‌كانى كاركردنى دایه و چاوه‌روان ده‌كرێت زۆر نه‌خایه‌نێت له بازاره‌كان ببینرێت.