ئەنچیلۆتی:دەمەوێت لە داهاتوودا….؟؟

0

ئەنچیلۆتی:دەمەوێت لە داهاتوودا….؟؟

نوچە.نێت:وەرزشی

“کارلۆ ئەنچیلۆتی “بەڕێوەبەری هونەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی خەون و ئاواتی داهاتووی خۆی لە جیهانی تۆپی پێدا ئاشکرا کرد بەوەی حەز دەکات لە کۆتاییدا ببێتە ڕاهێنەری ئیتاڵیا و نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەرز بکاتەوە.

ئەنچیلۆتی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بێ نازناو نەبووە،لەگەڵ هەریەکە لە یانەکانی “یۆڤەنتۆس،میلان،چێڵسی،پاریس سانت جێرمان،ڕیال مەدرید”توانیویەتی نازناوی ناوخۆیی و ئەوروپی بەدەست بهێنێت.

ئێستاش لە خوولی یانەکانی ئیسپانیا “ئەنچیلۆتی” لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکرنەوەی 60 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی ئیسپانیایەو بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش یانەی بارسیلۆناوە دێت.

 ئەنچیلۆتی دوێنێ ئەوەی ڕاگەیاند لە ئێستادا تەنها خەیاڵی لای یانەکەیەتی و دەیەوێت نازناوی زیاتر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەدەست بهێنێت،لە کاتێکدا لەگەڵ وەرگرتنی ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەی شاهانە ئەو راهێنەرە توانی لە یەکەم تاقیکردنەوەی لەگەڵ ئەو یانەیە توانی نازناوی خولی یانەکانی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت و وەرزی رابردووش توانی نازناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەنچیلۆتی حەزی ئەوەی نەشاردەوە کە دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە کە هەڵبژاردەی وڵاتی خۆیەتی نازناوی جامی جیهانی بەدەست بهێنیت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com