نوچە.نیت.knn
دانشتوانی گوندێك له‌وڵاتی ئه‌مریكا، به‌هۆی كاریگه‌ری كه‌ش و هه‌وا و له‌ناوچونی دوورگه‌كه‌یان، ئاماده‌نین تا راده‌ی خنكان جێی بهێڵن . گوندی ئینۆپۆیاتی ویلایه‌تی ئه‌لاسكای ئه‌مریكا به‌هۆی به‌رده‌وامی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و داڕووخانی دوورگه‌كه‌یان، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و حكومه‌تی ئه‌مریكاش هۆشداری ده‌دات له نقوم بونی دوورگه‌كه‌یان له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا و پێویسته چۆڵی بكه‌ن.
دانیشتوانی ئه‌و گونده به راوكردنی ماسی و نه‌هه‌نگ ده‌ژین و گوێ به‌نقوم بونی دوورگه‌كه‌یان ناده‌ن و ئاماده‌نین چۆڵی بكه‌ن. هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له 10 ساڵی داهاتوودا به‌ته‌واوی ئه‌و گونده به‌ته‌واوی نقوم ده‌بێت و شوێنه‌واری له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێت. هه‌روه‌ها جۆزیف سوان، به‌ته‌مه‌ن ترین دانشتوی ئه‌و گونده ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاوی ده‌ریاكه به‌ته‌واوی نایبه‌ستێت و شه‌پۆل دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی گونده‌كه‌یان سه‌اڵ به‌ساڵ به‌و پێیه‌ی پێشتر ئاوه‌كه ده‌یبه‌ست و مه‌ترسیان نه‌بوو.