خاوەنی درێژترین نینۆک چۆن ژیان بەسەردەبات

0

خاوەنی درێژترین نینۆک چۆن ژیان بەسەردەبات

نوچە.نیت.رووداو

کریس واڵتۆن، گۆرانیبێژی ئەمەریکی ناوی لە کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان تۆمارکراوە ناسناوی خاوەنی درێژترین نینۆک لە جیهانی وەرگرت.

کریس واڵتۆن، لە ساڵی 2011 ناوی چووە کتێبی گینس وەک خاوەنی درێژترین نینۆک و لە یەکێک لە دیمانەکانیدا دەڵێت” ئەگەرچی نینۆکم درێژەم بەڵام توانای ئەنجامدانی سەرجەم چالاکییەکانی رۆژانەی خۆم هەیە، وەکو ئۆتۆموبێل لێخوڕین، بازاڕکردن، خواردن و خواردنەوە”.

نینۆکی پەنجەکانی کریس زۆر درێژن و ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە، بەجۆرێک کە درێژی نینۆکەکانی لە 40 سانتیمەوە تاکو نزیکەی 92 سانتیمەتر درێژە، کە کۆی درێژی سەرجەم نینۆکەکانی دەگاتە چەندین مەتر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com