هێلكەی ژاپۆنی بەتامی جیاواز

0
هێلكەی ژاپۆنی بەتامی جیاواز
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی توانی جۆرە هێلكەیەكی مریشك بەرهەم بێنێت كە بۆن و تامێكی نزیك لە میوەی “یۆزۆ”ی هەیە كە لەو وڵاتەدا بڵاوە و ئەو هێلكەش بە”یازاماتا” ناو برا، رۆژنامەی “تەلەگراف” بڵاوی كردەوە.
میوەی “یۆزۆ” یەكێكە لە میوە مزرەمەنییەكان و لەناودارترین میوەكانی ژاپۆنە و نزیكەی لە لالەنگی و لیمۆی خۆمان و بەئاستێكی زۆر بەكاردێت، كۆمپانیای “كێڵگەكانی یاماساكی” توانی ئەو هێلكە بەرهەم بێنێت كە لە شێوەدا هێلكەی ئاسایی دەچێت، بەدەرخوارددانی مریشك بۆ توێكڵی ئەو میوە.
هەروەها لەپاڵ كەرنەب و تۆوی كونجی و گەنمەشامییەوە، كۆمپانیاكە لە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی خۆی رای گەیاند كە ئەو هێلكە نوێیە دەتوانرێت بەهەموو شێوەكان پێشكەش بكرێت و بخورێت و دووپاتی كردەوە كە تام و بۆنی هێلكەكە لای هاووڵاتییان خوازراو دەبێت.
نوچە.نیت.ووشە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com