نوچەنێت- عالەم غەریب
یەكێك لە چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنان لەسەر ئەكاونتی خۆی رایگەیاند كە كۆرپەلەكەی سكی لەبار بردوە دوای ئەوەی زانیویەتی كوڕە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نایەوێت “دڕندەیەكی تر ” بێنێتە ئەم جیهانەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی میترۆی بەریتانی ئەو ژنە كە ناوی لینایە وتی ئەو لەرێگەی بەخشەرێكی نەناسراوە پرۆسەی پیتاندنی هێلكەكەی ئەنجامداوەو زۆر دڵخۆش بوە بەوەی كە دووگیان بوە ، بەڵام خۆشیەكەی تاسەر نەبوە ، دوای ئەوەی كەزانیویەتی كۆرپەلەكەی كوڕە.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت نوسینەكانی ئەو ژنە ئەوە دەرناخەن كە ئەو ژنە تەنها لە لایەنگرانی مافی ژنە و داوای یەكسانی لەگەڵ پیاو دەكات ، بەڵكو وا دەردەكەوێت كە ئەو ژنە توشی كێشەیەك بوە كە پێی دەوترێت “ڕق لێبوونەوە لە پیاو”، لەوانەیە بەهۆی ئەزموونی تاڵیەوە بێت لەگەڵیان.
ئەو ژنە هەروەها وتی ئەو بۆیە كۆرپەكەی لەبار بردوە چونكە نایەوێت دڕندەیەكی تر بێنێتە سەر ئەم دنیایە، هەروەها ئاماژەشی بەوە دا كە ئەگەر دووبارە دووگیان ببێتەوە و كۆرپەلەكەی كوڕ بێت ئەوا یەكسەر لەناوی دەبات.