بارزانی: دەبێ سوننە مووسڵ ڕزگار بکەن

0

نوچەنێت.هەولێر:
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە ئەوان لە مێژە داوایان لە ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان کردووە،هەلیکۆپتەر و زرێپۆش و تانک و چەکی قورس بە پێشمەرەگ بدەن. خەختیشی کردەوە، پێشمەرگە بە تەنیا مووسڵ رزگار ناکات و پێویستە هێزەکانی سوننی بتوانن مووسڵ ڕزگار بکەن.

مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەيك لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمەریکاییدا، كەسایتی پارتی بڵاوی كردوەتەوە رایگەیاند”پێشمەرگە ئامادەیە و، بۆ ماوەیەکی درێژیشە شەڕی داعش دەکەن. بەڵام ڕزگارکردنی مووسڵ تەنها پەیوەست بەوەوە نییە ئایا پێشمەرگە ئامادەیە ئەو بەشدارییە بکات،ئێمە بەشێوەیەکی بنچینەیی چاوەڕێی هەموو هێزەکانی عێراق و، سوپای عێراقی دەکەین تاوەکو ئامادە بن و بێنە مووسڵ. پێشمەرگە بە تەنیا ناچێتە ناو مووسڵ، ئێمە لەو تێدەگەین کە ئەم پرسە لە ڕووی سیاسییەوە هەستیارە، هەر بۆیەش پێویستە هێزەکانی سوننی بتوانن مووسڵ ڕزگاربکەن.”

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ سوپای عێراق ئامادەیە؟ مەسروور بارزانی ئاشكرای‌ کرد: “خۆزگە دەمتوانی پێت بڵێم ئامادەیە، بەڵام ئامادە نین، ئەوەش زۆر جێگای داخە… وەرە با ئەوە لەبیر نەکەین کە ماوەی (١٠) ساڵ سوپای عێراقی مەشقی پێ‌کراو، پاڵپشتی کرا، کەچی بەداخەوە بۆ شەڕی داعش خۆ نەگرت بەتایبەتی لە مووسڵ. ئاخر پێنج فرقەی سوپای عێراقی و بەشێکی پۆلیسی فیدڕال بەتەواوەتی لە ناوچوون، یاخود لە ئەرک و پۆستەکانیاندا نەمان.. با ئەوەش لەبیر نەکەین، کە شەڕی داعش بە ئەوانەوە کە تازە چوونەتە ناویان ئاوا ئاسان نییە، بۆیە هێزی تەواو بەهێزت پێویستە.”

مەسرور بارزانی: “ئێمە ئەوە دەزانین کە (٣٠%)ـی خەڵکی مووسڵ کوردە، بۆیە بەدڵنیاییەوە کورد بەشێک دەبێت لەو ڕۆڵە، بەڵام دەبێت ئەو کوردانە هی ناو مووسڵ بن و، لەگەڵ پێکهاتەکانی تری شارەکە یاخود پارێزگاکە بەشداری دەکەن.

خەختیشی کردەوە، پێشمەرگە بە تەنیا مووسڵ رزگار ناکات و پێویستە هێزەکانی سوننی بتوانن مووسڵ ڕزگار بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com