هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید

0

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید

نوچە.نێت:وەرزشی

 

دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید سەردانی شاری مۆناکۆ دەکەن

ماوەی هەشت مانگە یانەی ڕیال مەدرید هەنگاوەکانی نزیك بوونەوەی لە یاریزان ڕادامێڵ فاڵکاو دەست پێكردووە،ئەو یانەیە دەیەوێت لە کۆتاییدا پڵنگەکەی کۆڵۆمبیا بگوازێتەوە شاری مەدرید لە کاتێکدا پڵنگەکە لە ڕاوی شاری مانچستەر دایە.

ئەمڕۆ ناوەندە وەرزشییەکانی شاری مەدرید هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە چەند کەسێک لە Radamel Falcaoدەستەی کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید بە مەبەستی واژۆ کردنی گرێبەستی هەمیشەیی خۆیان ئامادە کردووە بەرەو شاری مۆناکۆ بڕۆن.

مەبەست لەم سەفەرەی مۆناکۆ ڕازی کردنی یانەی مۆناکۆیە بەوەی دەستبەرداری پڵنگە کۆڵۆمبییەکە ببن تا لە مەدرید درێژە بە یاری کردن بدات لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید،سەرچاوە وەرزشییەکان ئەوەشیان بڵاو کردووەتەوە کە ئەو چەند کەسە بە گیرفانی پڕەوە و بە وەرەقەی سپییەوە بەرەو شاری مۆناکۆ دەچن تا بەیەکجاری یانە فەڕەنسییەکە ڕازی بکەن بە دەستبەردار بوون لە “ڕادامێڵ فاڵکاو” و پڵنگەکە بگوازنەوە شاری مەدرید.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com