پیاوان به ته‌نوره‌ی كورته‌وه خۆپیشاندانیان كرد
نوچە.نیت.ووشە
ه سێ شاری توركیادا، پیاوان به ته‌نوره‌ی كورته‌وه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كچێك له پاش هه‌وڵدان بۆ لاقه كردنی كوژراوه.
ئۆزگه جان ئه‌سڵان” ئه‌و كچه توركه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یه بوو، كه له كاتی به‌رگریی له‌خۆ كردنی به‌رانبه‌ر هه‌وڵی لاقه‌كردنیدا كوژرا.
له توركیا هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستی پێكردووه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی فڕاندنی كچان و لاقه‌كردنیان، هه‌روه‌ها له‌دژی توندوتیژی دژی ژنان.
بیرۆكه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له گوته‌یه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له فه‌یسبوك بڵاوكرایه‌وه، بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌پێی وایه له‌پێكردنی ته‌نوره‌ی كورت مانای به‌ره‌ڵایی ده‌گه‌یه‌نێت. یان مانای بێ ڕه‌وشتیی ده‌گه‌یه‌نێت. یان پاساوێكه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ته‌نوره‌كانیان كورته.
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌و باوه‌ڕه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه پێی وایه له‌پێ كردنی ته‌نوره‌ی كورت، بانگه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر.
ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه له‌شاری “مێرسین” ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا ته‌رمی سوتاوی كچێكیان دۆزیه‌وه، له‌پاش پشكنینی “دی . ئێن. ئه‌ی” بۆیان ئاشكرا بوو كه‌ته‌رمی ئه‌سڵانی 20 ساڵانه. ئه‌و كچه قوتابی زانستی ده‌رونناسی بووه، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی بزربوونی به‌خانه‌واده‌كه‌ی گه‌یشتووه.
له‌دوای گه‌ڕان و پشكنین، پۆلیس توانی شۆفێری ئۆتۆبوسێك ده‌ستگیر بكات، ئه‌و شۆفێره دانی به‌وه‌داناوه كه تاوانه‌كه ئه‌و ئه‌نجامی داوه، كچه‌كه‌ی فڕاندووه‌و، ناچاری كردووه له‌گه‌ڵی بچێته ناوچه‌یه‌كی دارستانه‌وه، ئه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆبوسه‌كه دابه‌زیون و به‌ته‌نها كچه‌كه ماوه‌ته‌وه.له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لاقه‌كردنیدا، پیاوه‌كه به‌پارچه كانزایه‌ك لێیداوه تاكو گیانی ده‌رچووه.
كوژرانی ئه‌و كچه، شه‌پۆلێك ناڕه‌زایی له توركیا لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌زاران ژن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین. شاره‌كانی ئه‌نكه‌ره، ئه‌سته‌نبوڵ، له‌گه‌ڵ مێرسینی زێدی كچه‌كه‌ش خۆپیشاندانیان به‌خۆوه بینی.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، تاوانبار دانی به‌وه‌داناوه كه به‌هاوكاری باوكی و هاوڕێیه‌كی هه‌وڵیداوه ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كه‌ی بشارێته‌وه، ئه‌وان هاوكاریی بوون له‌سوتاندنی ته‌رمه‌كه‌دا، به‌هیوای سڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئاسه‌وارێكی تاوانه‌كه‌دا، ده‌ستی ته‌رمه‌كه‌یشیان بڕیوه تاكو هیچ ئاسه‌وارێكی جێده‌ستی تاوانباره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌مێنێته‌وه، كه‌له پشكنینی “دی ێن ئه‌ی” بۆ ژێر نینۆكی قوربانییه‌كه ده‌ربكه‌وێت.
شیاوی باسه وه‌ك سه‌ره‌تا له‌ساڵی 2001ه‌وه، سزای له‌سێداره‌دان له‌توركیادا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، جگه‌له‌هه‌ندێ تاوانی وه‌ك تیرۆر و جه‌نگ.
ساڵی 2002ش، له‌سێداره‌دان ته‌نها بۆ تاوانه‌كانی جه‌نگ بوو، تاكو له‌ساڵی 2004دا، به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.