لە 40 ساڵیدا پیاوی هەڵبژاردووە
نوچە.نیت.ووشە
ئەنجیلینا جولی رایگەیاند : كە لە تەمەنی 40 ساڵیدا، ئافرەت باشتر دەتوانێ پیاوێكی زۆر باش هەڵبژێرێت كە بتوانێ لەگەڵی هەڵبكات.
جولی دەڵێت “ئێمەی ئافرەت لە تەمەنی 20 ساڵیدا بیر لە پیاوی خەونەكانمان دەكەینەوە و پێمان وایە ئەو پیاوە شازادەی خەونەكانمان دەبێت، كەچی لە دواییدا بۆمان دەردەكەوێ كە بێ هیوا بووینە، واتە لەو تەمەنە پێوەندی لەگەڵ چەند كەسێك دروست دەبێت بێ ئەوەی بتوانی ژیانت جێگیر بكەیت”.
روونی كردەوە “بیری مرۆڤ ئەوكاتە جێگیر دەبێت و دەتوانێ بڕیار بدات كە تەمەنی دەگاتە 40 ساڵی، بۆیە منیش كە ئێستە تەمەنم گەیشتووەتە 39 ساڵ، ئەوجا بیرم لەوە كردەوە كە لەگەڵ هونەرمەند (براد پیت) هاوسەرگیریی بكەین و بتوانین ماڵباتێكی ئاسوودە دروست بكەین، ئەگەرچی پێشتریش هەر پێكەوە بووین، بەڵام هاوسەرگیریمان بەڕەسمی لەم دواییە راگەیاند”.
جولی ئاشكرای كرد كە ئێستە براد تەمەنی 51 ساڵە و ئەویش 39 ساڵە، پێی وایە ئەو تەمەنە دروست هی ئەوەیە مرۆڤ بە باشی بیر بكاتەوە و بڕیار بدات