سه‌رکوتکردن له سیسته‌می فێرکاریدا
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سوید
له کۆنگره‌ی په‌روه‌رده له به‌هاری ساڵی 2007 دا له هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک کاری زۆر گرنگمان کرد، له پێناوی نوێخوازی و ڕیفۆرم له سیسته‌می فێرکاری کوردستاندا. گرنگترین ریفۆرم که کردمان نوێکردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی (سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان) بوو، که تیایدا به‌هابنه‌ماییه به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی تێیدا جێگیربووه، که نابێت هیچ جۆره سه‌رکوتکردنێکی فیزیکی و ده‌رونی له قوتابخانه‌کانی کوردستاندا هه‌بێت. له سیسته‌مه‌که‌دا له ده‌روازه‌ی یه‌ک به‌ندی پێنج نوسراوه “هیج جۆره سه‌رکوتکردن و سزایه‌کی جه‌سته‌یی، فیزیکی یا ده‌روونی، له ناو سیسته‌می فێرکاری کوردستاندا ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت“.
لێره‌دا چه‌ند گرفتێکمان هه‌یه:
- کار به به‌ندی پێنج ناکرێت له کارکردنی ڕۆژانه‌ی قوتانخانه‌کانی کوردستاندا.
- ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ڕووبدات یاسایه‌ک نیه، که ده‌ستنیشانی سزای چاره‌سه‌ربکات.
له کوردستان سیسته‌می قوتابخانه‌کان هه‌یه، به‌ڵام (یاسای قوتابخانه‌کان) نیه. ئه‌م نه‌بوونییه‌ی یاساش وایکردووه که سیسته‌مه‌که تووشی شه‌له‌ل بکات و بڕیاره‌کان به میزاجی شه‌خسی بدرێن، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و به‌ند و په‌ره‌گرافی یاسایی جێگیربکرێن.
بۆ نموونه له ڕوودانی سه‌رکوتکردنی ده‌روونی منداڵێک له‌لایه‌ن مامۆستایه‌که‌وه، هیچ یاسایه‌ک نیه له‌ناو سیسته‌می فێرکاریدا که مامۆستاکه‌ی پێسزا بدرێت له کاتێکدا که سیسته‌می یا ده‌ستووری قوتابخانه‌کانمان هه‌یه.
به بۆچوونی من، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بنبڕکردنی سه‌رکوتکردن فیزیکی و ده‌رونی، دانانی (یاسای قوتابخانه)کانه. تا یاسامان نه‌بێت، چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوتکردن ڕێگری پێناکرێت. که یاساکه دانرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، ئه‌وکات ئه‌گه‌ر سه‌رکوتکردنیش ڕوویدا به یاسا چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نرێت و به‌وه‌ش هه‌نگاوێک سیسته‌می فێرکاریمان به‌ره‌و سیسته‌مێکی مرۆڤدۆست و دیموکرات ده‌به‌ین.
بینینی ڤیدیۆی سه‌رکوتکردنی منداڵیکی کورد له‌لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه، زۆر ئازاریدام. گومانم نیه له‌وه‌ی که ئه‌و منداڵه له‌ناو ناخیا ئه‌و سه‌رکوتکردنه قبوڵ ناکات و ئیمرۆ یا سبه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ڕقێکی قوڵ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ساڵان له ده‌رونیا دروستده‌بێت و باوه‌ڕ و متمانه‌ی به مامۆستا و قوتابخانه که‌مده‌بێته‌وه. تۆوی ڕق له‌بری خۆشه‌ویستی، تۆوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌بری لێبوردویی له دڵیدا دروست ده‌بێت. تاوانباری سه‌ره‌کیش سیسته‌می فێرکاریمانه، که سیسته‌مێکی ڕه‌ق و پڕ ئازاره که نه‌وه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی خراپ ئاماده‌ده‌کات بۆ ژیانی گه‌وره‌ساڵی. که فێری رق و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌مان ده‌کات. منداڵه‌کانمان متمانه‌یان به داموده‌زگاکان نامێنێت و له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا خۆشه‌ویستیان بۆ خوێندن و قوتابخانه نابێت و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ئه‌و بێمتمانه‌ییه، به‌شێوه‌ی زه‌بروزه‌نگ خۆی ده‌نوێنێت. زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیش خاک و خه‌ڵکی کوردستانه.
هه‌ر بۆیه گرنگه که تیشک بخرێته سه‌ر سه‌رکوتکردنی ده‌رونی له‌ناو قوتابخانه‌کانی کوردستاندا و کاتێک که ڤیدیۆیه‌ک یا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سه‌رکوتکردن ئاشکراده‌بێت، بێده‌نگی لێنه‌کرێت و داوای لێکۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونه‌داته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان ماف پارێزراو بن و خۆشه‌ویستی له‌بری ڕق له‌ده‌رونیاندا بچێنین.
نوچەنێت: تێبینی بۆ بینینی ڤیدیۆی سەرکوتکردنی ئەو منداڵە، لەلایەن مامۆستاکەیەوە، کلیک لەوێنەی مامۆستا هۆمەر قەرەداغی نوسەری ئەم بابەتە بکە..