ڕۆژنامەکان :بۆسکێت داهاتووی خۆی دیاری کرد …

0

ڕۆژنامەکان :بۆسکێت داهاتووی خۆی دیاری کرد …

نوچە.نێت:وەرزش

ئەو یاریزانەی زۆرێك لە یانەکانی ئەوروپا و ئینگلتەرا بە تایبەت بە وردی چاودێرییان دەکرد،بە پێی هەواڵ و راپۆرتی کۆمەڵێك ڕۆژنامەی ئیسپانی نزیك لە یانەی بارسیلۆنا ئەو یاریزانە بڕیاری داوە گوێ نەداتە چاودێری کردنی یانەکان و لە ماڵەکەی ئێستای بمێنێتەوە.

سێرجیۆ بۆسکێت ئەو یاریزانەیە کە هێڵی ناوەڕاست و پێش بەرگری یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانی پڕ کردووەتەوە بۆ ماوەی چەندین ساڵە،ئێستا گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەرەو کۆتایی دەڕوات.

زۆرێك لە یانەکانی ئەوروپا بە تەیبەت یانەکانی ئینگلتەرا لە قۆناغی چاودێری کردنەوە بەرەو خۆ ئامادەکردن خۆیان ڕێك خستووە تاوەکو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن،بەڵام هەواڵی هەندێك لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دوێنێ دەرکەوتەی ناخۆشی بۆ یانەکان پێ بوو،بەوەی کە ئەو یاریزانە ڕەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەکەی تاساڵی 2019 لەگەڵ یانەکەی درێژ بکاتەوە بە موچەیەکی بەرزترەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com