ئه‌گه‌ر كچی مه‌غریبی بخوازیت ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ت تێدابێت
نوچە.نیت.میللەت
رۆژنامه‌ی مه‌ككه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه كه چه‌ند مه‌رجێكی ئاشكراكردووه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌غریبیدا هاوسه‌رگیری بكه‌ن، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت لاپه‌ره‌یه‌ك له‌باگراوه‌ندی خۆی پێشكه‌ش بكات و ته‌ئكید له‌سه‌ر پاكی و بێگه‌ردی خۆی بكاته‌وه كه تاوانی ترسناكی نه‌كردووه‌و به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ئالوده نه‌بووه.
هه‌روه‌ك ده‌بێ پێشكه‌شكار ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌م هه‌بێت، ره‌زامه‌ندی لێی وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كچه مه‌غریبیه بخوازێت.