ئەنجێلینا چۆن توانی کاریگەری لەسەر کچان دروست بکات!
نوچە.نیت.باسنیوس
توێژینەوەیەکی بەریتانی رادەی کاریگەری ئەنجێلینا جۆلی ئەکتەری ناوداری جیھانیی ھۆلیۆد دەخاتەڕوو بۆ سەر خانمانی جیھان، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ سنگی کرد و خۆی لەدەست تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک پاراست و ئاشکرای دەکات، لەو کاتەوە ھانێکی باشی ژنانی داوە کە بەشێوەیەکی زیاتر و بەبەرنامەتر سەردانی پزیشک بکەن بۆ پاراستنی تەندروستی سنگیان.
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە ئەو نەشتەرگەرییەی جۆلی، ھاندانێکی زۆر بەھێز بوو بۆ تەواوی خانمانی دونیا تاوەکو زیاتر ئاگایان لە سەلامەتی تەندروستییان بێت، پرۆفیسۆر غاریس ئیڤانس لە زانکۆی مانچستەر لە بەریتانیا دەڵێ ‘ئەو ھەنگاونانەی ئەنجێلێنا و بڕیاردانی نەشتەرگەرییەکەی، کاریگەرییەی بەرچاوی جیھانیی بینی و بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو کاریگەرییەش بەردەوام دەبێت، بووە ھۆی ئەوەی خانمان ھۆشیار بکاتەوە لەو نەخۆشیە، بۆیە رێژەی سەردانیکردنیان بۆ نۆرینگەی پزیشکە تایبەتەکانی ئەو بوارە، زیاتر بووە’.
بۆ دۆزینەوەیەی رێژیەیەکیش سەبارەت بەو گریمانەیەی توێژینەوەکە باسی دەکات کەوا کاریگەری خستووەتە سەر ژنان، لێکۆڵینەوە لەسەر 20 نۆرینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک کراوە لە بەریتانیا، ئەمەش رێک دوای نەشتەرگەرییەکەی ئەنجێلینا، بۆیان دەرکەوتووە، ئێستا ئەو نەخۆشییە وەک جاران ناڕۆشنن نییە لەلای ژنان’.
مانگی مایۆی 2013 ئەنجێلینا جۆلی رایگەیاند کە نەشتەرگەری بۆ سنگی کردووە، دوای ئەوەی پزیشکەکان پێیان راگەیاندبوو کە بەڕێژەی 87٪ ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ھەیە.