نوچەنێت- ئێم بی سی
زانایانی شوێنەوار روفاتی ژن و پیاوێكیان لە باشوری یۆنان دۆزییەوە كە باوەشیان بەیەكدا كردبوو و لەو دۆخەدا گیانیان لەدەستداوە و هەر بە هەمان شێوەش نێژراون پێش 5800 ساڵ لەمەوبەر ، “ئینستاسیا باباسانسۆی” ئەندامی زانایانی گروپەكە دەڵێت ئەم دۆزینەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 و لەم هەفتەیەدا بڵاو كراوەتەوە دوای ئەنجامدانی پشكنینی “دی ئێن ئەی” بۆ روفاتەكان بۆ دیاری كردنی رەگەزەكانیان .
هەروەها ئەو زانایە دەڵێت لە نزیك ئەشكەوتی ئەلیبوتریبای شوێنەواری دۆزراوەتەوە ئەو دوو ئێسكە پەیكەرە دۆزراونەتەوە، بە پێی هەڵسەنگاندنەكان ئەو دوو كەسە لە تەمەنی 20 ساڵیدا مردوون و هەر لە هەمان دۆخدا نێژراون بەڵام روون نیە چۆن مردوون و ئایا هیچ خزمایەتیەكیان هەیە پێكەوە یان نا ، هەروەها رایگەیاند كە پشكنینی زیاتر لەسەر “دی ئێن ئەی ” رووفاتەكان دەكرێت بۆ دەستكەوتنی زانیاری زیاتر.