جوانترین دیارى بۆ ڕۆژى ڤاڵانتایین
نوچە.نیت.باسنیوس
به پێى ڕ‌اپۆرتێكى به‌ریتانى، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه 56% خه‌ڵكى پێیان وایه كه ئاڵوگۆڕكردنى پاسووردى مۆبایل و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك له نێوان خۆشه‌ویسته‌كان، هێماى خۆشه‌ویستییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و كوڕان و كچان له برى گوڵى سوور ده‌توانن پاسوورده‌كانیان بگۆڕنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه كه له لایه‌ن كۆمپانیاى سامسۆنگ له‌سه‌ر 2000 كه‌س ئه‌نجام دراوه, نیشان ده‌دات كه زیاتر له 3 چارێگى به‌شداربووان پاسوورده‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ئاڵوگۆڕ كردووه.
هه‌روه‌ها 54% به‌شداربووان گوتوویانه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌یان پا‌سوو‌رد یان ژماره‌ى نهێنى مۆبایله‌كه‌یان پێ نه‌دا ئه‌وا گوومانى خراپیان لا درووست ده‌بێت. و 40% ڕایانگه‌یاندووه كه دوور له چاوى خۆشه‌ویسته‌كه‌یان سه‌یرى مۆبایله‌كه‌یان كردووه.
به‌ڵام له ئه‌نجامى ئه‌و جۆره كارانه دا, توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: 60% ئه‌و كه‌سانه‌ى به دزى چوونه‌ته سه‌ر مۆبایلى خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خیانه‌تیان لێكراوه و نزیك 35% په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان به‌و خۆتێهه‌ڵقورتاندنه تێكداوه.