دانییال ئەلەڤێس پاریسی هەڵبژارد.

0

دانییال ئەلەڤێس پاریسی هەڵبژارد.

نوچە.نێت:وەرزش

سەرەرای هەوڵێکی زۆری یانەی مانچستەر یۆنایتد بەڵام دەزگا وەرزشییەکان هەواڵی پەیوەندی کردنی دانیال ئەلەڤێسیان بۆ یانەی پاریس سانتجێرمان راگەیاند،

لە نوێ ترین هەواڵی وەرزشی تایبەت بە یانەی بارسیلۆنادا هاتووە کە یاریزانی بەڕازیلی و باڵی بەرگری یانەکە دانییال ئەلەڤێس بڕیاری داوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا بارگەی خۆی کۆ بکاتەوە بەرەوشاری پاریس و یانەی پاریس سانتجێرمان بە ڕێ بکەوێت.

ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە لەبەردەم زوومی چاودێری یانەکانی ئینگلتەرادایە و گرنگترین یانەی ئینگلیزیش یانەی مانچستەر یۆنایتدە،کە ئامادەیە داواکانی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکات لە ئەگەری رازی بوونی بە پەیوەندی کردنی ئەو یاریزانە بە یانەی مانچستەر یۆنایتدەوە،بەڵام دیارە ئەو یاریزانە هیچ داوایەکی لە یانەی مانجستەر یۆنایتد نییە و دەیەوێت بەرەو شاری پاریس بەڕێ بکەوێت.

لە لێداوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنە وەرزشییەکان دانی ئەلەڤێس گومانی لە داهاتووی خۆی دەربڕی و دڵنیا نەبوو بەرەو کوێ دەروات،بەڵام دەزگا وەرزشییەکانی ئەوروپا و فەرەنسا بە تایبەت ئەویان دووپات کردەوە کە ئەلەڤێس یانەی پاریسی هەڵبژاردووە و لەگەڵ کۆتا هاتنی گرێبەستەکەی ڕوودەکاتە یانەی پاریس سانت جێرمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com