یۆنایتد ڕکابەری دەست پێکرد و نرخەکەشی بەرزکردەوە.

0

یۆنایتد ڕکابەری دەست پێکرد و نرخەکەشی بەرزکردەوە.

نوچە.نێت:وەرزشی

سەرەڕای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو مارکۆ ڕیۆسی یاریزانی ئەڵمانی و یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ماوەی گرێبەستەکەی درێژترکردەوە لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند،لەگەڵ ئەوەشدا کڕیارێکی سەرسەخت بۆ مارکۆ ڕیۆس دروست بووە.

یاریزان مارکۆ ڕیۆس لە لایەن زۆرێك لە یانە گەورەکانی ئەروپا و تایبەت ئیسپانیا و ئینگلتەراوە داوا کراوە،لە گرنگترین هەواڵیشدا یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بە گیرفانێکی پڕەوە هاتە سەرهێڵی کڕینی ئەو یاریزانە و ئامادەیە بڕی 67,5 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕین و بەدەستهێنانی ڕیۆس بداتە یانەی دۆرتمۆند.

دوای هاتنی لویس ڤان گال بۆ یانەی مانچستەر یۆنایتد و وەرگرتینی ئەرکی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە،لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ یانە گەورەکەی ئینگلتەرا لە هەوڵی بەدەست هێنانی یاریزانی ئاست بەرزدا ڕانەوەستاوە و تا ئێستاش چەندان یاریزانی گرنگی گواستووتەوە ڕیزی یانەکەی و لە ئێستاشدا دەیەوێت ڕیۆس بگوازێتەوە قەڵا سوورەکەی مانچستەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com