چه‌ند سودێكی به‌كارهێنانی گوێزان بۆ پێستی ژنان
نوچە.نیت.knn
وا بڵاوه كه به‌كارهێنانی گوێزان بۆ ڵابردنی موو ده‌بێته هۆی ئه‌ستوربوون‌و زیادبونی مووه‌كان لای ڕه‌گه‌زی مێ، به‌ڵام چه‌ند پسپۆڕێكی ئه‌مریكی باس له پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ده‌كه‌ن و چه‌ند سودێكی به‌كارهێنانی گوێزان بۆ پێستی ژنان ئاشكرا ده‌كه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (MBC) به‌كارهێنانی گوێزان له‌ڵایه‌ن ژنانه‌وه ده‌بێته هۆی دره‌نگ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون چرچی ده‌موچاو ده‌شارێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه پیاوان دره‌نگتر نیشانه‌كانی پیری به ڕوخساریانه‌وه ده‌ربكه‌وێت. به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ڕۆشتنی گوێزانی تیژ به‌سه‌ر ڕوی پێستدا ده‌بێته هۆی نوێبونه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست‌و هێشتنه‌وه‌یان به زیندوێتی، هه‌روه‌ها ده‌ردانی مادده‌ی كۆلڵاجین له پێسته‌وه چالاك ده‌كات. پسپۆڕه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه گوێزان هۆكارێك بێت بۆ زۆربون‌و ڕه‌قبونی مووه‌كان، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به هۆكاری بۆماوه‌ی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانه‌وه هه‌یه.