به‌هۆی نه‌بوونی میكیاژ داعشی جێهێشتنوچە.نیت.ووشە
چه‌كدارێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌كانی سپرا و هه‌ویری ددان و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری پیاوان ریزه‌كانی داعشی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، له‌وێشدا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركرا.
عومران خواجە ناسراو بە ” باربی داعش” لە گەورە فەرماندەکانی ئەم گرووپە بووە. پێش گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای له هاووڵاتییان كرد كه‌ره‌سته‌كانی پاكوخاوێنی و جوانكاری بۆ بنێرن، به‌ڵام داواكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه به‌رگه‌ی نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنی و جوانكاری نه‌كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ریتانیا.
رۆژنامه‌ی “ده‌یلی تێلگراف”ی به‌ریتانی،پێشتر عومران خواجه كه به “باربی داعش” ناسراوه، له گرته ڤیدیۆیه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ركه‌وتووه و سه‌ری بڕاوی خه‌ڵكی به‌ده‌سته‌وه‌بووه.
به‌م هۆیه‌وه ناوبراو ترسی له گرتنی هه‌بووه كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌واڵی مردنی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ خاكی به‌ریتانیا راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ركراو و راده‌ستی دادگه كرا.