ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: یه‌كێتی به‌رگه‌ی خۆپیشاندان ناگرێت، ئیتر چۆن به‌رگه‌ی شه‌ڕ و كوشتار ده‌گرێت
ده‌یانه‌وێت له كۆمه‌ڵی ئیسلامی بده‌ن، بۆ له ناو لایه‌نه موعاره‌زه‌كاندا كۆمه‌ڵییان جیا كردۆته‌وه؟
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات پێیان بكرێت، له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و به تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “یه‌كێتی به‌رگه‌ی خۆپیشاندان ناگرێت، ئیتر چۆن به‌رگه‌ی شه‌ڕو كوشتار ده‌گرێت”، وتیشی “له‌ناو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا، ده‌یانه‌وێت له كۆمه‌ڵ بده‌ن”.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هۆشداری ده‌داته لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه لێدانی ئۆپۆزسیۆن كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، شوان رابه‌ر وتی “به‌گشتی به كارهێنانی هێز له لایه‌ن ده‌سه‌لِات له دژی موعاره‌زه و خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر خۆپیشاندان و داواكاریه‌كانیان، شتێكی زۆر خراپ و یاساغ و نایاسایی و قێزه‌ون و تاوان و بێزێنراوه، زه‌ره ده‌كه‌ن، خه‌ڵك و موعاره‌زه به‌هێز له نێو ناچن و سه‌ركوت ناكرێن، به‌ڵكو بارودۆخی كوردستان‌و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات تێك ده‌چێ”، رابه‌ر پێیوایه هێرشكردنه سه‌ر لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هیچ به‌ره‌نجامێكی نابێت، وتی “یه‌كێتی و پارتی زۆر یه‌كتریان كوشت، هیچیان بنه‌بڕ نه‌بون، ده‌ره‌نجام پێكه‌وه دانیشتن، ئه‌و هێزه‌ی هاتۆته سلێمانی ئه‌گه‌ر به قسه‌ی هه‌ندێ به‌رپرسی سه‌ربازی توندڕۆ بێ زه‌ڕبه له موعاره‌زه ده‌ده‌ن، به تایبه‌ت له ئیسلامیه‌كان، وه‌لێ سه‌ركرده سیاسیه‌كان ئه‌وه ناكه‌ن، دوربین ترن، بۆیه پێم وایه هێزه‌كه زیاتر بۆ گوشتار وترسان و تۆقاندن و له باربردنی خۆ پیشاندانه‌كانه نه‌ك بۆ لێدان، لێدانی موعاره‌زه هه وه‌نته نی یه، یه‌كێتی بۆ خۆی وه‌زعی ته‌واو نی یه، به‌رگه‌ی خۆپیشاندان ناگرێ چ جای به‌رگه‌ی شه‌ڕ و كوشتار، شه‌ڕ ڕوبدا زۆر كێشه له كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، هاو كێشه‌كه ده‌گۆڕێ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش ڕێگه به وه نادات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پێی بكرێت هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆپۆزسیۆن، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ موعاره‌زه په‌ڕ وباڵ و په‌رت ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئیسلامیه‌كان، وه‌لێ بۆیان ناكرێ، ئه‌گه‌ر له موعاره‌زه بده‌ن زیاتر له ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن به تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵ، ئه‌وان زیاتر حساب بۆ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، دنا نابۆ جیا له‌وانی تر ده‌وره‌ی كۆمه‌ڵیان گرت، ئیتر به‌گشتی ناتوانن له موعاره‌زه بده‌ن، چونكه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و كێشه دروست ده‌بێ، له كۆمه‌ڵیش به هه‌مان شێوه، ئه‌وه شتێكی ئاسان نییه، دوره، خوازیارین شتی وا نه‌بێ، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دابین كردنی مافه‌كان، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، كێشه به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێ. ئه‌گه‌ر له لێدان كۆمه‌ڵ له موعاره‌زه جیا بكه‌نه‌وه زۆریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه.، پاساو نییه، هه‌موویان پێكه‌وه موعاره‌زه‌ن، بۆ به ته‌نیا له كۆمه‌ل بدرێ ؟، كۆمه‌ڵیش به‌وه له ناو ناچێ، زۆر قۆناغی سه‌خت و دژواری بڕیوه، له‌م بارودۆخه ڕاهاتووه. راسته خه‌ڵكێكی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی ده‌چێته ئیسلامیه‌كان ده‌ستیان ناچێته گۆڕان، چونكه یه‌كێتی بوونه، وه‌ك خێزانێك پێكه‌وه په‌یوه‌ستن، له گۆڕان بده‌ن كێشه‌ی ناو خۆییان بۆ دروست ده‌بێ، بۆیه زیاتر ئیسلامیه‌كان بۆ لیًدان هه‌ڵده‌بژێَرن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێك له وڵاتان دژی ئیسلامیه‌كانه، ئیسلامییه‌كان به‌دیلن‌و له گه‌شه‌دان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان له دۆخێك‌دا هێزیشیان له دژ به‌كاربهێنرێت، ئیعلانی جیهاد بكه‌ن، وه‌ك ئه‌و تی “ئیعلانی جیهاد ناكه‌ین به‌و مانه‌یه‌ی په ناببه‌ینه به شه‌ڕ و چه‌ك، ئێمه چه‌كدار نین تا به‌چه‌ك لیمان بدرێ، ڕێگه‌چاره‌مان زۆرن په‌نای بۆ ببه‌ین، ئێمه سیاسه‌ت ودبلۆماسیه‌ت وجه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن و هه‌وادارانی خۆمان ده‌خه‌ینه كار، پێویسته سه‌رده‌می چه‌ك و شه‌ڕ له‌گه‌ل یه‌كتر كۆتایی پێ بێنین، تابڕوامان به‌شه‌ڕی خۆكوژی هه‌بێ كوردستان جێگیر نابێ و شارستانیه‌ت وئاوه‌دانی به‌رپا نابێ، زه‌ره‌ری زۆرمان له‌شه‌ڕ كرد، كاتی چه‌ك و شه‌ڕ پێویست بوو دژی حزبی به‌عسی داگیر كه‌ر زۆرمان كرد، قوربانیمان له پێناو میلله‌تی خۆمان دا، جێ ده‌ستمان دیاره، نامانه‌وێ له‌گه‌ل میلله‌تی خۆمان ڕوبه‌روببینه‌وه، په‌ندمان وه‌رگرتووه، پێویسته‌چیكه غه‌درمان لێ نه‌كرێ و ناچار نه‌كرێین. ئه‌وه‌شمان له ترسان و له‌ده‌ست و پێ سپیی نیه، له خه‌مخۆریمانه بۆ گه‌ل ونیشتیمانمان، به عام شه‌ڕ به‌خراپ و مال وێرانی ده‌زانین، حه‌ز ناكه‌ین له كوردستان كه‌س به‌شه‌ڕ بێ، با ڕابردوی چه‌ند ساله نه‌سڕینه‌وه، با په ناببه‌ینه به‌ر شێوازی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و پێكه‌وه ژیان، چه‌ك دژی دوژمنان و دگیر كه‌ر به‌كار بێنین”.