چاڤی ئامادەیی یانەکەی بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕیال مەدرید راگەیاند.

0

چاڤی ئامادەیی یانەکەی بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕیال مەدرید راگەیاند.

نوچە.نێت:وەرزشی

سەرکردەی نێو یاریگای یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی شاڤی هێرناندیز لە لێدوانێکی وەرزشیدا ئەوەی دووپات کردەوە سەرکەوتنی یانەکەی بۆ یاری پێش کۆتای جامی شای ئیسپانیا هەواڵی ئەوە دەداتە سەرجەم یانەکانی ئیسپانیا کە یانەی بارسیلۆنا ئامادەی سەرکەوتنە.
چاڤی وتی”ئێمە بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بۆ یاری پێش کۆتایی ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هاندەرانی یانەکەمان،ئەو سەرکەوتنەمان مانای بەهێزی یانەکەمان نیشان دەدات و دڵنیام یانەکەمان لە ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان لانادات”.

ئێستا یانەی بارسیلۆنا بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی دووەمی خوولی ئیسپانی دێت و بە جیاوازی تەنیا یەک خاڵ لە ڕیال مەدریدی پێشەنگی خوولەکە دوورە،لە کاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید یارییەکی دواخراوی هەیە.
چاڤی دڵخۆشی خۆی بە حەوت سەرکەوتنی یەك لەدوای یەکی یانەکەی دەربڕی، و داوای لە یاریزانەکان کرد بەو ئاستەو بە ماندوو بوونی زیاترەوە کار بۆ سەرکەوتنەکانی یانەی بارسیلۆنا کرد.

هەروەها لە پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ووتی دوور کەوتنەوەی ڕناڵدۆ لە ڕیال مەدرید کاریگەری خۆی دەبێت بەسەر ئەو یانەیەدا و پێم وایە لە داهاتوودا ئەو کاریگەریی دەبینین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com